یۆحەنا 32:8-36
یۆحەنا 32:8-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕه‌وا ده‌ناسن، ڕه‌واش ئازادتان ده‌كات”. وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌مین، هه‌رگیز كۆیله‌ی كه‌س نه‌بووینه! ئیتر چۆن ده‌فه‌رمووی: ئازاد ده‌بن؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات كۆیله‌ی گوناهه. كۆیله تاهه‌تایه له ماڵ نامێنێته‌وه، به‌ڵام ڕۆڵه تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه ئازادی كردن، ئه‌وا به ڕاستی ئازاد ده‌بن.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 8 بخوێنەوەیۆحەنا 32:8-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاستی دەناسن، ڕاستیش ئازادتان دەکات.» جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «ئێمە نەوەی ئیبراهیمین، هەرگیز کۆیلەی کەس نەبووین. ئیتر چۆن دەفەرمووی: ”ئێوە ئازاد دەبن“؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەرکەسێک گوناه بکات کۆیلەی گوناهە. کۆیلە هەتاهەتایە لە ماڵ نامێنێتەوە، بەڵام کوڕ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە. ئەگەر کوڕەکە ئازادی کردن، ئەوا بە ڕاستی ئازاد دەبن.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 8 بخوێنەوە