یۆحەنا 48:8-55
یۆحەنا 48:8-55 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “ئایا ئێمه ڕاست ناڵێین كه تۆ شمرنیت و شه‌یتانت تێدایه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “من شه‌یتانم تێدا نییه، به‌ڵام ڕێزی باوكم ده‌گرم و ئێوه‌ش سووكایه‌تیم پێ ده‌كه‌ن. داوای شكۆ بۆ خۆم ناكه‌م، به‌ڵام هه‌یه بۆم داوا بكات و حوكم بدات. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌كانم بپارێزێت تاهه‌تایه مه‌رگ نابینێت”. جووه‌كان پێیان وت: “ئێستا زانیمان شه‌یتانت تێدایه. ئه‌وڕاهه‌م و پێغه‌مبه‌ران مردن، كه‌چی تۆ ده‌ڵێی: ئه‌گه‌ر یه‌كێک وشه‌كانم بپارێزێت هه‌رگیز مه‌رگ ناچێژێت. ئایا تۆ له ئه‌وڕاهه‌می باوكمان مه‌زنتری كه مرد؟ پێغه‌مبه‌رانیش مردن. خۆت به چی داده‌نێیت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌گه‌ر خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆكه‌م هیچ نییه. باوكمه كه‌وا شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن خودامانه، كه نایناسن. به‌ڵام من ده‌یناسم. ئه‌گه‌ر بڵێم نایناسم، وه‌ک ئێوه ده‌بمه درۆزن. به‌ڵام ده‌یناسم و قسه‌كه‌ی ده‌پارێزم.
یۆحەنا 48:8-55 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «ئایا ئێمە ڕاست ناڵێین کە تۆ سامیرەییت و ڕۆحی پیست تێدایە؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «من ڕۆحی پیسم تێدا نییە، بەڵام ڕێزی باوکم دەگرم و ئێوەش سووکایەتیم پێ دەکەن. داوای شکۆ بۆ خۆم ناکەم، بەڵام یەکێک هەیە کە بۆم داوا دەکات و حوکم دەدات. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر یەکێک گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز مردن نابینێت.» پاشان جولەکەکان پێیان گوت: «ئێستا زانیمان ڕۆحی پیست تێدایە. ئیبراهیم و پێغەمبەران مردن، کەچی تۆ دەڵێی: ”ئەوەی گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز تامی مردن ناکات.“ ئایا تۆ لە ئیبراهیمی باوکمان گەورەتری کە مرد؟ پێغەمبەرانیش مردن. خۆت بە چی دەزانیت؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەگەر من خۆم شکۆدار بکەم، ئەوا شکۆمەندییەکەم هیچ نییە، ئەوە باوکمە کە شکۆدارم دەکات، ئەوەی ئێوە دەڵێن خودامانە. هەرچەندە ئێوە نایناسن، بەڵام من دەیناسم. ئەگەر بڵێم نایناسم، وەک ئێوە دەبمە درۆزن. بەڵام دەیناسم و گوێڕایەڵی وشەکانی دەبم.