یۆحەنا 24:9-33
یۆحەنا 24:9-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دیسان ئه‌و پیاوه‌ی پێشتر نابینا بوو بانگ‌كرد و پێیان وت: “خودا شكۆدار بكه! ئێمه ده‌زانین ئه‌م پیاوه گوناهباره”. كابرا وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “ئه‌گه‌ر گوناهباره، نازانم، به‌ڵام یه‌ک شت ده‌زانم، نابینا بووم و ئێستا ده‌بینم”. پێیان وت: “چی لێ كردیت؟ چۆن چاوی تۆی كرده‌وه؟” وه‌ڵامی دانه‌وه: “پێم وتن گوێتان لێ نه‌گرتم. بۆچی دیسان ده‌تانه‌وێ ببیستن؟ ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ ببنه قوتابیی ئه‌و؟” جنێویان پێیدا و وتیان: “تۆ قوتابیی ئه‌ویت، به‌ڵام ئێمه قوتابیی مووشێین. ئێمه ده‌زانین مووشێ خودا له‌گه‌ڵی دوواوه، به‌ڵام نازانین ئه‌مه له‌كوێوه هاتووه”. پیاوه‌كه وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “ئه‌مه شتێكی سه‌یره! ئه‌و چاوی كردوومه‌ته‌وه، ئێوه‌ش نازانن له‌كوێوه هاتووه. ده‌شزانین خودا گوێ له گوناهباران ناگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌خواترس بێت و به خواستی بكات، ئه‌وا گوێی لێ ده‌گرێت. هه‌رگیز نه‌بیستراوه یه‌كێک چاوی مرۆڤێكی به زگ‌ماک نابینای كردبێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه له خوداوه نه‌بێت، نه‌یده‌توانی هیچ بكات”.
یۆحەنا 24:9-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
دیسان فەریسییەکان ئەو پیاوەی پێشتر نابینا بوو بانگیان کرد و پێیان گوت: «سوێند بە خودا بخۆ کە ڕاستییەکە بڵێیت! دەزانین ئەم پیاوە گوناهبارە.» کابرا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر ئەو گوناهبارە، نازانم، بەڵام یەک شت دەزانم، نابینا بووم و ئێستا دەبینم.» لەبەر ئەوە لێیان پرسی: «چی لێکردیت؟ چۆن چاوی تۆی کردەوە؟» وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن گوێتان لێ نەگرتم. بۆچی دیسان دەتانەوێ ببیستن؟ ئێوەش دەتانەوێ ببنە قوتابی ئەو؟» جنێویان پێیدا و گوتیان: «تۆ قوتابی ئەویت! بەڵام ئێمە قوتابی موساین. دەزانین خودا قسەی لەگەڵ مو‌سا کرد، بەڵام نازانین ئەمە لەکوێوە هاتووە.» کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەمە شتێکی سەیرە! ئەو چاوی کردوومەتەوە، ئێوەش نازانن ئەو لەکوێوە هاتووە. ئێمە دەزانین خودا گوێ لە گوناهباران ناگرێت، بەڵام ئەگەر یەکێک لەخواترس بێت و خواستی خودا پەیڕەو بکات، ئەوا گوێی لێ دەگرێت. هەرگیز نەبیستراوە یەکێک چاوی مرۆڤێکی بە زگ‌ماک نابینای چاک کردبێتەوە. ئەگەر ئەم کەسە لە خوداوە نەبێت، نەیدەتوانی هیچ بکات.»