ئەیوب 1:12-6 - Compare All Versions
ئەیوب 1:12-6 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: «ڕاستە ئێوە گەلێکن، بە مردنتان داناییش دەمرێت، بەڵام منیش وەک ئێوە تێگەیشتنم هەیە، من لە ئێوە کەمتر نیم. ئایا ئەوەی تۆ دەیڵێیت لای هەموو کەسێک نەزانراوە؟ «لە خودا پاڕامەوە و ئەویش وەڵامی دایەوە، بەڵام بووم بە گاڵتەجاڕی هاوڕێیەکانم، هەرچەندە پیاوێکی ڕاستودروست و بێ کەموکوڕیم، بوومە مایەی گاڵتەجاڕی! کەسێکی دڵنیا گاڵتە بە شکستی پێ هەڵخلیسکاو دەکات. چادری تێکدەران ئارامە و ئاسوودەییش بۆ ئەوانەی خودا تووڕە دەکەن، بۆ ئەوانەی بە دەستی خۆیان بتەکانیان دەهێنن.
هاوبەشی بکە
ئەیوب 12 KSS