لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

ئەیوب 4:20-11 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

ئەیوب 4:20-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە، لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟ هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە و خۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە. هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان و سەریشی لە هەور بدات، بەڵام وەک تەپاڵە خۆی بۆ هەتاهەتایە لەناودەچێت و ئەوانەی بینیویانە دەڵێن: ”کوا؟“ وەک خەون دەفڕێت و ئیتر نامێنێت، وەک مۆتەکەیەک دەردەکرێت. چاوێک کە بینیویەتی دیسان نایبینێتەوە، جارێکی دیکە شوێنەکەشی نابینرێت. کوڕەکانی هەوڵ دەدەن هەژاران ڕازی بکەن؛ دەستەکانی سامانەکەی دەدەنەوە. ئێسکەکانی پڕ لە گەنجیێتین، بەڵام ئەو گەنجیێتییە لەگەڵیدا لەناو خاک ڕادەکشێت.

هاوبەشی بکە
ئەیوب 20 KSS