ئەیوب 1:35-8
ئەیوب 1:35-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی: «ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟ گوتت: ”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“ لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت: ”چ سوودێکی بۆم هەیە، قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“ «من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە، وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە. تەماشای ئاسمان بکە و ببینە، تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن. ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە و ئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟ ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە، یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟ خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە و ڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە.
هاوبەشی بکە
ئەیوب 35 بخوێنەوە