ئەیوب 12:41-17
ئەیوب 12:41-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«بێدەنگ نابم لە باسکردنی ئەندامەکانی جەستەی لیڤیاتان و لە ڕاگەیاندنی هێزی و لە جوانی ئاکاری جەستەی. کێ دەتوانێت پێستەکەی دابماڵێت؟ کێ دەتوانێت هەردوو لای زرێیەکەی ببڕێت؟ کێ دوو شەویلاکی دەمی دەکاتەوە؟ ڕیزی ددانەکانی ترسێنەرە. پشتی بە ڕیزێک قەڵغان داپۆشراوە، بە پتەوی بەیەکەوە بەستراوە؛ بە شێوەیەک پێکەوە نووساون کە تەنانەت با بە نێوانیاندا ناڕوات. هەریەکەیان بەوی تەنیشتیەوە نووساوە؛ پێکەوە بەستراون لێک نابنەوە.
هاوبەشی بکە
ئەیوب 41 بخوێنەوە