ئەیوب 15:41-24
ئەیوب 15:41-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پشتی بە ڕیزێک قەڵغان داپۆشراوە، بە پتەوی بەیەکەوە بەستراوە؛ بە شێوەیەک پێکەوە نووساون کە تەنانەت با بە نێوانیاندا ناڕوات. هەریەکەیان بەوی تەنیشتیەوە نووساوە؛ پێکەوە بەستراون لێک نابنەوە. کە دەحیلێنێت بروسکەی ڕووناکی دەدات؛ چاوەکانی وەک گزنگی بەیانن. لە دەمیەوە بڵێسەی ئاگر دێتە دەرەوە، پریشکی ئاگری لێ دەبێتەوە. لە کونە لووتییەوە دووکەڵ هەڵدەستێت، هەروەک سووتانی قامیش لەبن مەنجەڵێکی لە کوڵ. هەناسەی خەڵووز دادەگیرسێنێت، گڕیش لە دەمیەوە دەڕژێت. هێزەکەی لە ملیدایە، لەبەردەمی هەڵوەستەی لێ دەکەن. گۆشتەکەی قەدقەد پێکەوە نووساوە، بەسەر لەشیدا داڕێژراوە و ناجوڵێتەوە. سەرسەختە، بە جەرگ و چاونەوترسە.
هاوبەشی بکە
ئەیوب 41 بخوێنەوە