لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

یەهوزا 11:1-19 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

یەهوزا 11:1-19 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

قوڕبەسەریان! ڕێگای قایینیان گرتووە؛ بۆ بڕێک دەستکەوت خۆیان داوەتە دەست چەواشەیی بەلعامەوە؛ لە یاخیبوونەکەی قۆڕەح لەناوچوون. ئەوانە لە داوەتە برایەتییەکانی ئێوەدا لەکەیەکن، بێشەرمانە نان دەخۆن، شوانێکن کە تەنها خۆیان دەلەوەڕێنن. ئەوانە هەوری بێ بارانن و با هەڵیگرتوون، وەک داری بێ بەری پاییزن، لە ڕەگەوە هەڵکەنراون، دوو جار مردوون. ئەوان شەپۆلی دەریای هەڵچوون و کارە شەرمهێنەرەکانیان وەک کەف دەردەکەون، ئەستێرەی گەڕۆکن کە بۆ هەتاهەتایە ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە. حەنۆخ کە لە نەوەی حەوتەمی ئادەمە لەبارەی ئەوانەوە پێشبینیی کرد: «سەیر بکەن، یەزدان لەگەڵ هەزاران فریشتەی پیرۆزی خۆی دێت، تاکو هەموو خەڵک حوکم بدات و تاوانباریان بکات بە ئەنجامدانی هەموو ئەو کردەوە خوانەناسییانەی کە بەهۆی خوانەناسییان ئەنجامیان داوە، هەروەها هەموو ئەو قسە ڕەقانەی کە گوناهبارە خوانەناسەکان لە دژی ئەو گوتوویانە.» ئەوانە بۆڵەبۆڵکەر و گلەییکەرن، بەگوێرەی ئارەزووە خراپەکانیان هەڵسوکەوت دەکەن و قسەی گەورە دەکەن، بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە دووڕوویی ستایشی خەڵک دەکەن. بەڵام ئێوە ئەی خۆشەویستان، قسەکانی نێردراوانی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان بهێننەوە یاد کە پێشتر گوتوویانە. پێی گوتن: «لە کۆتایی ڕۆژگار، هەندێک گاڵتەجاڕ پەیدا دەبن و دوای ئارەزووە خراپەکانیان دەکەون.» ئەوانە دووبەرەکی دەنێنەوە، بەدوای سروشتی مرۆڤانەوەن و ڕۆحی پیرۆزیان نییە.

هاوبەشی بکە
یەهوزا 1 KSS

یەهوزا 11:1-19 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

وەی بەحاڵیان! چونکە ڕێگای قائینیان گرتووە، بۆ بڕێک دەستکەوت خۆیان داوەتە دەست چەواشەیی بەلعەمەوه، لە یاخیبوونەکەی قۆڕەح فەوتان. ئەوانە لە داوەتەکانی خۆشویستنی ئێوە لەکەدارن، بێ ترس نانتان لەگەڵ دەخۆن، خۆیان دەلەوەڕێنن. هەوری بێ ئاون و بە با دەهاژوورێن. درەختی بێبەری پاییزن، دوو جار مردوون و هەڵکەندراون. شەپۆلی دەریای هەڵچوون بە کەفی شەرمەزارییان. ئەستێرەی وێلن کە تا جاویدان ڕەشایی تاریکییان بۆ هەڵگیراوە. ئەخنوخی حەوتەم لە ئادەمەوە، لەبارەی ئەوانەوە پێشبینی کرد، فەرمووی: { ئەوەتا پەروەردگار لەنێو هەزارانی پارساکانیدا هات، تاکو هەمووان حوکم بدات و هەموو خودانەناسان سزا بدات، لەسەر هەموو کردارە خودانەناسییەکانیان کە لە ڕێبازی خودانەناسی کردوویانە و ئەو قسە ڕەقانەی ئەو تاوانبارە خودانەناسانە لە دژی وتوویانە }. ئەوانە بۆڵەبۆڵکار و سکاڵاکارن، بەگوێرەی هەوەسەکانیان ڕەفتار دەکەن و زاریان قسەی زل دەکات، لایەنگیری دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان. بەڵام ئێوە خۆشەویستان، قسەکانی پەیامبەرانی پەروەردگارمان ئیشۆعی مەسیح بهێننەوە یاد کە پێشتر وتوویانە. پێی وتن: “لە پایانی ڕۆژگار، هەندێک گاڵتەجاڕ پەیدا دەبن، بەگوێرەی هەوەسە خودانەناسییەکانیان ڕەفتار دەکەن”. ئەوانە خۆیان جیا دەکەنەوە، دەروونین و گیانیان نییە.

هاوبەشی بکە
یەهوزا 1 PNTZS