لۆقا 1:1-25
لۆقا 1:1-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی تیئۆپیلای پایه به‌رز، زۆر كه‌س هه‌ستان به داڕشتنی چیرۆكی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌لای ئێمه ڕوویدابوو، وه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێمان ڕاده‌ست كراوه كه له سه‌ره‌تاوه گه‌واهیده‌ر و ڕاژه‌وانی وشه‌كه بوون. منیش له سه‌ره‌تاوه به وردی سۆراخی هه‌موو شتێكم كردووه، بۆیه به باشم زانی به ڕیزبه‌ندی بۆتی بنووسم، تاكو ڕاستیی ئه‌و قسانه بزانیت كه فێركراوی. له سه‌رده‌می هیڕوودسی شای ئیهوود، كاهینێک له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وییا هه‌بوو ناوی زخه‌ریا بوو، ئه‌لیساباتی ژنیشی له نه‌وه‌ی هاڕون بوو. هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێ‌تاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار. منداڵیان نه‌ده‌بوو، چونكه ئه‌لیسابات نه‌زۆک بوو، هه‌ردووكیشیان به ساڵدا چووبوون. كاتێ له نۆره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌رده‌م خودا كاهینیه‌تی ده‌كرد، به‌گوێره‌ی نه‌ریتی كاهینیه‌تی، تیروپشكی كه‌وته سه‌ر تاكو بچێته نێو په‌رستگای په‌روه‌ردگار و بخوور بسووتێنێت. هه‌موو كۆمه‌ڵی خه‌ڵكه‌كه‌ش له كاتی سووتانی بخووره‌كه له ده‌ره‌وه نوێژیان ده‌كرد. فریشته‌ی په‌روه‌ردگاری بۆ ده‌ركه‌وت، له‌لای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوه‌ستابوو. كاتێ زخه‌ریا فریشته‌كه‌ی بینی، شڵه‌ژا و ترسی لێ نیشت. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “زخه‌ریا مه‌ترسه، چونكه داواكاریه‌ت بیسترا، ئه‌لیساباتی ژنیشت كوڕێكی بۆت ده‌بێت و ناوی ده‌نێیت یوخه‌ننه‌ن. بۆ تۆ ده‌بێته خۆشی و شادی، زۆر كه‌س به له‌دایكبوونی دڵخۆش ده‌بن، چونكه له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار مه‌زن ده‌بێت. مه‌ی و سه‌رخۆشكه‌ر ناخواته‌وه، له سكی دایكییه‌وه پڕده‌بێت له ڕووحی پارسا و زۆر له ڕۆڵه‌كانی ئیسڕائیل بۆ لای په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. به ڕووح و هێزی ئیلییاوه به پێشی ده‌كه‌وێت، تاكو دڵی باوكان بۆ ڕۆڵه‌كان و یاخیبووانیش بۆ هزری خوداناسان بگه‌ڕێنێته‌وه، تاكو گه‌لێكی ئاماده بۆ په‌روه‌ردگار ڕێک بخات”. زخه‌ریاش به فریشته‌كه‌ی وت: “به چی ئه‌مه بزانم، چونكه خۆم پیرم و ژنه‌كه‌شم به ساڵدا چووه؟” فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “من جبرائیلم كه له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستم، نێردراوم تاكو له‌گه‌ڵت بدوێم و ئه‌م موژده‌یه‌ت بده‌مێ. ئه‌وه‌تا تۆ بێده‌نگ ده‌بیت و نا‌توانیت قسه‌بكه‌یت تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌مه دێته دی، چونكه بڕوات به قسه‌كه‌م نه‌كرد، ئه‌وه‌ی كه له كاتی خۆیدا دێته دی”. گه‌ل چاوه‌ڕوانی زخه‌ریایان ده‌كرد و سه‌رسام ببوون له دواكه‌وتنی له‌نێو په‌رستگادا. كاتێ هاته ده‌ره‌وه نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیان بدوێت، جا تێگه‌یشتن كه له په‌رستگادا بینینێكی دیوه، ئه‌ویش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كردن و به بێده‌نگی مایه‌وه. كاتێ ڕۆژانی ڕاژه‌كردنه‌كه‌ی ته‌واوبوو، گه‌ڕایه‌وه ماڵ. دوای ئه‌و ڕۆژانه، ئه‌لیساباتی ژنی سكی كرد، پێنج مانگ خۆی شارده‌وه و ده‌یووت: “په‌روه‌ردگار ئاوای له‌گه‌ڵ كردم له‌م ڕۆژانه‌دا ئاوڕی لێم دایه‌وه، تاكو له‌نێو خه‌ڵكی شوره‌ییم لابه‌رێت”.
لۆقا 1:1-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی ساوفیلۆسی پایەبەرز، زۆر کەس هەستان بە داڕشتنی چیرۆکی ئەو شتانەی لەلای ئێمە هاتنە دی، وەک ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە پێمان گەیشت کە لە سەرەتاوە شایەتحاڵ و خزمەتکاری پەیامەکە بوون. لەدوای ئەوەی من لە سەرەتاوە پشکنینێکی وردم بۆ هەموو شتێک کرد، ئێستاش بە باشم زانی بە ڕیزبەندی بۆت بنووسم، تاکو لە ڕاستی ئەو قسانە دڵنیابی کە فێرکراوی. لەو سەردەمەی هێرۆدسی باوک پاشای یەهودیا بوو، کاهینێک لە نۆرەی نەوەی ئەبیا هەبوو کە ناوی زەکەریا بوو، ئەلیساباتی ژنیشی لە نەوەی هارون بوو. هەردووکیان لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست بوون، بێ گلەیی بوون لە پەیڕەوکردنی هەموو ڕاسپاردە و حوکمەکانی یەزدان. بەڵام منداڵیان نەدەبوو، چونکە ئەلیسابات نەزۆک بوو، هەردووکیشیان بە ساڵدا چووبوون. کاتێک زەکەریا لە نۆرەی کۆمەڵەکەی خۆیدا کاروباری کاهینیێتی جێبەجێ دەکرد لەبەردەم خودا، بەگوێرەی نەریتی کاهینیێتی، تیروپشکی کەوتە سەر تاکو بچێتە ناو پەرستگای یەزدان و بخوور بسووتێنێت. لە کاتی سووتانی بخوورەکەدا، خەڵکی هەموو لە دەرەوە نوێژیان دەکرد. لەوێ فریشتەیەکی یەزدانی بۆ دەرکەوت، لەلای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوەستابوو. کاتێک زەکەریا فریشتەکەی بینی، پەشۆکا و ترسی لێ نیشت. بەڵام فریشتەکە پێی گوت: «زەکەریا مەترسە، چونکە پاڕانەوەکەت بیسترا، ئەلیساباتی ژنیشت کوڕێکی بۆت دەبێت و ناوی لێ دەنێیت یەحیا. ئەو دەبێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ تۆ، زۆر کەس بە لەدایکبوونی دڵخۆش دەبن، چونکە ئەو لەبەرچاوی یەزدان دەبێتە کەسێکی مەزن و پایەبەرز. هەرگیز شەراب و مەی ناخواتەوە. لە سکی دایکییەوە پڕدەبێت لە ڕۆحی پیرۆز و زۆر لە ڕۆڵەکانی ئیسرائیل بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان دەگەڕێنێتەوە. بە ڕۆح و توانای ئەلیاسەوە پێش یەزدان دەکەوێت، تاکو دڵی باوکان بۆ لای منداڵەکان ڕابکێشێت و یاخیبووانیش بۆ لای دانایی ڕاستودروستان بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی گەلێکی ئامادە بۆ یەزدان پێکبهێنێت.» زەکەریاش بە فریشتەکەی گوت: «چۆن لەمە دڵنیا بم، چونکە خۆم پیرم و ژنەکەشم بە ساڵدا چووە؟» فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «من جبرائیلم لەبەردەم خودا ڕادەوەستم، نێردراوم تاکو لەگەڵت بدوێم و ئەم مژدەیەت بدەمێ. ئەوەتا لە ئێستاوە تۆ لاڵ دەبیت و توانای قسەکردنت نامێنێت هەتا ئەو ڕۆژەی ئەم شتانە ڕوودەدەن، چونکە باوەڕت بە قسەکەم نەکرد، ئەوەی لە کاتی خۆیدا دێتە دی.» خەڵکەکە چاوەڕوانی زەکەریایان دەکرد و سەرسام ببوون لە دواکەوتنی لەناو پەرستگادا. کاتێک هاتە دەرەوە نەیتوانی لەگەڵیان بدوێت، جا زانییان کە لە پەرستگادا بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە، چونکە بە ئیشارەت لەگەڵیان دەدوا و بە لاڵی مایەوە. کاتێک ڕۆژانی خزمەتکردنەکەی تەواوبوو، گەڕایەوە ماڵ. دوای ئەو ڕۆژانە، ئەلیساباتی ژنی سکی پڕبوو، پێنج مانگ خۆی شاردەوە و دەیگوت: «یەزدان ئەمەی بۆ کردم، لەم ڕۆژانەدا چاکەی خۆی نیشان دا و ئابڕووی منی لەنێو خەڵکدا کڕییەوە.»