لۆقا 21:1-25
لۆقا 21:1-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گه‌ل چاوه‌ڕوانی زخه‌ریایان ده‌كرد و سه‌رسام ببوون له دواكه‌وتنی له‌نێو په‌رستگادا. كاتێ هاته ده‌ره‌وه نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیان بدوێت، جا تێگه‌یشتن كه له په‌رستگادا بینینێكی دیوه، ئه‌ویش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كردن و به بێده‌نگی مایه‌وه. كاتێ ڕۆژانی ڕاژه‌كردنه‌كه‌ی ته‌واوبوو، گه‌ڕایه‌وه ماڵ. دوای ئه‌و ڕۆژانه، ئه‌لیساباتی ژنی سكی كرد، پێنج مانگ خۆی شارده‌وه و ده‌یووت: “په‌روه‌ردگار ئاوای له‌گه‌ڵ كردم له‌م ڕۆژانه‌دا ئاوڕی لێم دایه‌وه، تاكو له‌نێو خه‌ڵكی شوره‌ییم لابه‌رێت”.
لۆقا 21:1-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خەڵکەکە چاوەڕوانی زەکەریایان دەکرد و سەرسام ببوون لە دواکەوتنی لەناو پەرستگادا. کاتێک هاتە دەرەوە نەیتوانی لەگەڵیان بدوێت، جا زانییان کە لە پەرستگادا بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە، چونکە بە ئیشارەت لەگەڵیان دەدوا و بە لاڵی مایەوە. کاتێک ڕۆژانی خزمەتکردنەکەی تەواوبوو، گەڕایەوە ماڵ. دوای ئەو ڕۆژانە، ئەلیساباتی ژنی سکی پڕبوو، پێنج مانگ خۆی شاردەوە و دەیگوت: «یەزدان ئەمەی بۆ کردم، لەم ڕۆژانەدا چاکەی خۆی نیشان دا و ئابڕووی منی لەنێو خەڵکدا کڕییەوە.»