لۆقا 26:1-31
لۆقا 26:1-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له شه‌شه‌م مانگی بوو، جبرائیلی فریشته له‌لایه‌ن خوداوه بۆ شارێک نێردرا له گلیلا، ناوی ناسڕه‌ت بوو، بۆ پاكیزه‌یه‌كی ماره‌بڕاو له پیاوێک به‌ناوی یۆسپ له بنه‌ماڵه‌ی داوید، ناوی پاكیزه‌كه‌ش مه‌ریه‌م بوو. فریشته‌كه هاته لای و فه‌رمووی: “ئاشتی بۆ تۆ، ئه‌ی به‌خششدار! په‌روه‌ردگارت له‌گه‌ڵه، تۆ پیرۆزیت له‌نێو ژناندا”. كاتێ بینیی له قسه‌كردنه‌كه‌یدا شڵه‌ژا و بیری كرده‌وه: “ده‌بێ ئه‌م سڵاوه چی بێت!”. فریشته‌كه پێی فه‌رموو: “مه‌ترسه مه‌ریه‌م، چونكه خودا به‌خششی پێت داوه. ئه‌وه‌تا سكت ده‌بێت و كوڕێكت ده‌بێت ناوی ده‌نێیت ئیشۆع.
لۆقا 26:1-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ئەلیسابات سکی شەش مانگ بوو، خودا جبرائیلی فریشتەی نارد بۆ شارێک لە ناوچەی جەلیل کە ناوی ناسیرە بوو، بۆ لای پاکیزەیەک کە دەستگیرانی پیاوێک بوو لە بنەماڵەی داود بە ناوی یوسف، ناوی پاکیزەکەش مریەم بوو. جبرائیل هاتە لای مریەم و گوتی: «سڵاو، ئەی ئەو کەسەی نیعمەتی خودات بەسەردا ڕژاوە، یەزدانت لەگەڵە.» بەڵام ئەو بە پەیامەکە زۆر شێوا و بیری کردەوە دەبێت ئەمە چ جۆرە سڵاوێک بێت. فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا. ئەوەتا سکت دەبێت و کوڕێکت دەبێت ناوی لێ دەنێیت عیسا.