لۆقا 31:1-37
لۆقا 31:1-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌تا سكت ده‌بێت و كوڕێكت ده‌بێت ناوی ده‌نێیت ئیشۆع. مه‌زن ده‌بێت و به ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز ناوده‌بردرێت، په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیش ته‌ختی داویدی باوكی پێ ده‌دات. تا جاویدان حوكمڕانی ماڵی یاقوو ده‌كات، پاشایه‌تیه‌كه‌شی بێ پایانه”. مه‌ریه‌م به فریشته‌كه‌ی فه‌رموو: “ئه‌مه چۆن ده‌بێت، كه پیاوم نه‌ناسیوه؟” فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پارسایهی لێت ده‌بێت به ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت. ئه‌وه‌تا ئه‌لیساباتی خزمیشت به‌و پیریه‌ی سكی به كوڕێک هه‌یه. ئه‌وه‌ی به نه‌زۆک ناوده‌برا له شه‌شه‌م مانگیه‌تی. چونكه هیچ شتێک له‌لای خودا مه‌حاڵ نییه”.
لۆقا 31:1-37 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەتا سکت دەبێت و کوڕێکت دەبێت ناوی لێ دەنێیت عیسا. پایەبەرز دەبێت و بە کوڕی خودای هەرەبەرز ناودەبردرێت، خودای پەروەردگاریش تەختی داودی باوکی پێدەداتەوە. هەتاهەتایە حوکمڕانی نەوەی یاقوب دەکات، شانشینەکەشی کۆتایی نایەت.» بەڵام مریەم بە فریشتەکەی گوت: «ئەمە چۆن دەبێت، کە من هێشتا پاکیزەم؟» فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی خودای هەرەبەرز دەبێتە سایەی سەرت. لەبەر ئەوە ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت. ئەوەتا ئەلیساباتی خزمیشت بەو پیرییە سکی پڕە بە کوڕێک. ئەوەی پێیان دەگوت نەزۆک سکی شەش مانگە، چونکە هیچ شتێک لەلای خودا مەحاڵ نییە.»