لۆقا 35:1-46
لۆقا 35:1-46 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕووحی پارسا دێته سه‌رت و هێزی هه‌ره‌به‌رز سایه‌ت ده‌بێت. بۆیه ئه‌و پارسایه‌ی لێت ده‌بێت به ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌بردرێت. ئه‌وه‌تا ئه‌لیساباتی خزمیشت به‌و پیریه‌ی سكی به كوڕێک هه‌یه. ئه‌وه‌ی به نه‌زۆک ناوده‌برا له شه‌شه‌م مانگیه‌تی. چونكه هیچ شتێک له‌لای خودا مه‌حاڵ نییه”. مه‌ریه‌م فه‌رموی: “ئه‌وه‌تا من به‌نده‌ی په‌روه‌ردگارم. با به‌گوێره‌ی قسه‌كانت بۆم ببێت”. فریشته‌كه‌ش به‌جێیهێشت. له‌و ڕۆژانه‌دا، مه‌ریه‌م هه‌ستا و خێرا به‌ره‌و چیاكان بۆ شاری ئیهوود چوو. چووه ماڵی زخه‌ریا و سڵاوی له ئه‌لیسابات كرد. كاتێ ئه‌لیسابات گوێی له سڵاوه‌كه‌ی مه‌ریه‌م بوو، كۆرپه‌له‌كه له سكیدا هه‌ڵبه‌زی و ئه‌لیسابات پڕبوو له ڕووحی پارسا. به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و وتی: “له‌نێو ژناندا داڕشتكراویت، به‌رهه‌می سكت پیرۆزه! ئه‌مه‌م له‌كوێ بوو، دایكی په‌روه‌ردگارم بێته لام؟ ئه‌وه‌تا هه‌ركه ده‌نگی سڵاوه‌كه‌ت به‌ر گوێم كه‌وت، كۆرپه‌له‌كه له خۆشی‌دا له سكم هه‌ڵبه‌زییه‌وه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هێناوه كه له په‌روه‌ردگاره‌وه چی پێ وتراوه دێته دی”. مه‌ریه‌میش فه‌رمووی: “ده‌روونم په‌روه‌ردگار شكۆدار ده‌كات،
لۆقا 35:1-46 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی خودای هەرەبەرز دەبێتە سایەی سەرت. لەبەر ئەوە ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت. ئەوەتا ئەلیساباتی خزمیشت بەو پیرییە سکی پڕە بە کوڕێک. ئەوەی پێیان دەگوت نەزۆک سکی شەش مانگە، چونکە هیچ شتێک لەلای خودا مەحاڵ نییە.» مریەم گوتی: «ئەوەتا من کارەکەری یەزدانم. ئەوەی تۆ دەیفەرموویت با بێتە دی.» فریشتەکەش بەجێی هێشت. لەو ڕۆژانەدا، مریەم هەستا و خێرا بۆ شارۆچکەیەک چوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی یەهودیا. چووە ماڵی زەکەریا و سڵاوی لە ئەلیسابات کرد. کاتێک ئەلیسابات گوێی لە سڵاوەکەی مریەم بوو، منداڵەکە لە سکیدا کەوتە جوڵەجوڵ و ئەلیسابات پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز. ئەلیسابات بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەنێو ژناندا بەرەکەتداریت، بەرهەمی سکت بەرەکەتدار دەبێت! بۆ من کێم تاکو دایکی گەورەکەم بێت بۆ لام؟ چونکە هەرکە دەنگی سڵاوەکەت بەر گوێم کەوت، منداڵەکە لە خۆشی‌دا لە سکمدا هەڵبەزییەوە. خۆزگە دەخوازرێت بەوەی باوەڕی هێناوە کە لە یەزدانەوە چی پێ گوتراوە دێتە دی.» مریەمیش گوتی: «گیانم ستایشی یەزدان دەکات،