لۆقا 1:10-4
لۆقا 1:10-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش ئه‌مه په‌روه‌ردگار حه‌فتای دیكه‌ی ده‌ستنیشان كرد، له‌پێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هه‌ر شار و جێگایه‌ک كه به‌ته‌مابوو بۆی بچێت. جا پێی فه‌رموون: “دروێنه زۆره، به‌ڵام سه‌پان كه‌مه. جا داوا له خاوه‌ن دروێنه بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت. بڕۆن! ئه‌وا من وه‌ک كاوڕ بۆ نێو گورگان ده‌تاننێرم. نه كیسه‌ی پاره و نه توره‌گه و نه سۆل هه‌ڵمه‌گرن، له ڕێگاش سڵاو له كه‌س مه‌كه‌ن.
لۆقا 1:10-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش ئەمە مەسیحی خاوەن شکۆ حەفتا و دوو کەسی دیکەی دەستنیشان کرد، لەپێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هەر شار و جێگایەک کە بەتەمابوو بۆی بچێت. جا پێی فەرموون: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان کەمە. لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت. بڕۆن! ئەوا من وەک بەرخ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. نە کیسەی پارە و نە توورەکە و نە پێڵاو هەڵمەگرن، لە ڕێگاش سڵاو لە کەس مەکەن.