لۆقا 17:10-20
لۆقا 17:10-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
حه‌فتاكه به شادییه‌وه گه‌ڕانه‌وه و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ته‌نانه‌ت شه‌یتانه‌كانیش به ناوی تۆوه ملكه‌چمانن!”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “شه‌یتانم بینی وه‌ک بروسكه له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌وت. ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتم پێتانداوه پێ به مار و دووپشک و هه‌موو هێزی دوژمن‌دا بنێن، هیچ زیانیشتان پێناگه‌یه‌نێت. به‌ڵام به‌مه دڵخۆش مه‌بن كه ڕووحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆشبن كه ناوتان له ئاسمانان‌دا نووسراوه”.
لۆقا 17:10-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
حەفتا و دوو نێردراوەکە بە شادییەوە گەڕانەوە و گوتیان: «گەورەم، تەنانەت ڕۆحی پیسیش بە ناوی تۆوە ملکەچمانن.» ئەویش پێی فەرموون: «شەیتانم بینی وەک بروسکە لە ئاسمانەوە دەکەوت. ئەوەتا دەسەڵاتم پێتان داوە پێ بە مار و دووپشک و هەموو هێزی دوژمن‌دا بنێن، هیچ شتێکیش زیانتان پێناگەیەنێت. بەڵام بەمە دڵخۆش مەبن کە ڕۆحە پیسەکان ملکەچتانن، بەڵکو دڵخۆش بن کە ناوتان لە ئاسماندا نووسراوە.»