لۆقا 17:10-21
لۆقا 17:10-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
حه‌فتاكه به شادییه‌وه گه‌ڕانه‌وه و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ته‌نانه‌ت شه‌یتانه‌كانیش به ناوی تۆوه ملكه‌چمانن!”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “شه‌یتانم بینی وه‌ک بروسكه له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌وت. ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتم پێتانداوه پێ به مار و دووپشک و هه‌موو هێزی دوژمن‌دا بنێن، هیچ زیانیشتان پێناگه‌یه‌نێت. به‌ڵام به‌مه دڵخۆش مه‌بن كه ڕووحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆشبن كه ناوتان له ئاسمانان‌دا نووسراوه”. له‌و كاته‌دا ئیشۆع به ڕووحی پارسا شادمان بوو و فه‌رمووی: “سوپاست ده‌كه‌م ئه‌ی باوک، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه ئه‌مانه‌ت له دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه. به‌ڵێ ئه‌ی باوک، چونكه به‌لای تۆوه ئاوا خۆش بوو!”
لۆقا 17:10-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
حەفتا و دوو نێردراوەکە بە شادییەوە گەڕانەوە و گوتیان: «گەورەم، تەنانەت ڕۆحی پیسیش بە ناوی تۆوە ملکەچمانن.» ئەویش پێی فەرموون: «شەیتانم بینی وەک بروسکە لە ئاسمانەوە دەکەوت. ئەوەتا دەسەڵاتم پێتان داوە پێ بە مار و دووپشک و هەموو هێزی دوژمن‌دا بنێن، هیچ شتێکیش زیانتان پێناگەیەنێت. بەڵام بەمە دڵخۆش مەبن کە ڕۆحە پیسەکان ملکەچتانن، بەڵکو دڵخۆش بن کە ناوتان لە ئاسماندا نووسراوە.» لەو کاتەدا عیسا بە ڕۆحی پیرۆز شادمان بوو و فەرمووی: «ئەی باوک سوپاست دەکەم، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی، چونکە ئەمانەت لە دانا و تێگەیشتووان شاردووەتەوە و بۆ منداڵانت ئاشکرا کردووە. بەڵێ ئەی باوک، چونکە ئەمەت پێ باش بوو!