لۆقا 2:10-6
لۆقا 2:10-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا پێی فه‌رموون: “دروێنه زۆره، به‌ڵام سه‌پان كه‌مه. جا داوا له خاوه‌ن دروێنه بكه‌ن تاكو سه‌پان بۆ دروێنه‌كه‌ی بنێرێت. بڕۆن! ئه‌وا من وه‌ک كاوڕ بۆ نێو گورگان ده‌تاننێرم. نه كیسه‌ی پاره و نه توره‌گه و نه سۆل هه‌ڵمه‌گرن، له ڕێگاش سڵاو له كه‌س مه‌كه‌ن. چوونه هه‌ر ماڵێكیش، یه‌كه‌مجار بڵێن: ئاشتی بۆ ئه‌م ماڵه، ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی ئاشتی له‌وێ بێت، ئه‌وا ئاشتیتان ده‌چێته سه‌ری، ئه‌گینا بۆ خۆتان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لۆقا 2:10-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا پێی فەرموون: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان کەمە. لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت. بڕۆن! ئەوا من وەک بەرخ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. نە کیسەی پارە و نە توورەکە و نە پێڵاو هەڵمەگرن، لە ڕێگاش سڵاو لە کەس مەکەن. «چوونە هەر ماڵێکیش، یەکەم جار بڵێن: ”ئاشتی بۆ ئەم ماڵە بێت،“ ئەگەر پیاوی ئاشتی لەوێ بێت، ئەوا ئاشتیتان دەچێتە سەری، ئەگینا بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە.