لۆقا 30:10-35
لۆقا 30:10-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “مرۆڤێک له یروشلایمه‌وه بۆ ئه‌ریخو ده‌چوو، كه‌وته ده‌ست جه‌رده، ڕووتیان كرده‌وه و برینداریان كرد، ئینجا به نیوه‌مری به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن. وا ڕێككه‌وت كاهینێک به‌و ڕێگایه‌دا ده‌ڕۆیشت، كاتێ بینی، له‌وبه‌ره‌وه تێپه‌ڕی. لیوییه‌كیش ئاوا گه‌یشته شوێنه‌كه، هات و سه‌یری كرد و له‌وبه‌ره‌وه تێپه‌ڕی. به‌ڵام شمرنیه‌كی ڕێبوار هاته سه‌ری، بینی و دڵی پێی سووتا، چووه پێش و برینه‌كانی پێچایه‌وه، ڕۆن و مه‌یی به‌سه‌ردا كرد، سواری وڵاغه‌كه‌ی خۆی كرد و بردییه خانێک و چاودێری كرد. ڕۆژی پاشتر دوو دیناری ده‌رهێنا و دایه خانچییه‌كه و وتی: چاودێری بكه و هه‌رچی زیاترت خه‌رج كرد، كه گه‌ڕامه‌وه ده‌تده‌مه‌وه.
لۆقا 30:10-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا وەڵامی دایەوە: «پیاوێک لە ئۆرشەلیمەوە بۆ ئەریحا دەچوو، کەوتە دەست جەردە، ڕووتیان کردەوە و برینداریان کرد، ئینجا بە نیوەمردوویی بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن. وا ڕێککەوت کاهینێک بەو ڕێگایەدا دەڕۆیشت، کاتێک ئەوی بینی لەو بەرەوە تێپەڕی. هەروەها کابرایەکی لێڤیش بە هەمان شێوە گەیشتە شوێنەکە، هات و سەیری کرد و لەو بەرەوە تێپەڕی. بەڵام سامیرەییەکی ڕێبوار هاتە سەری، بینی و دڵی پێی سووتا، لێی چووە پێش و ڕۆن و شەرابی بەسەر برینەکاندا کرد و پێچایەوە، سواری وڵاخەکەی خۆی کرد و بردییە خانێک و چاودێری کرد. ڕۆژی پاشتر دوو دیناری دەرهێنا و دایە خانچییەکە و گوتی: ”چاودێری بکە و هەرچی زیاترت خەرجکرد، کە گەڕامەوە دەتدەمەوە.“