لۆقا 32:10-36
لۆقا 32:10-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
لیوییه‌كیش ئاوا گه‌یشته شوێنه‌كه، هات و سه‌یری كرد و له‌وبه‌ره‌وه تێپه‌ڕی. به‌ڵام شمرنیه‌كی ڕێبوار هاته سه‌ری، بینی و دڵی پێی سووتا، چووه پێش و برینه‌كانی پێچایه‌وه، ڕۆن و مه‌یی به‌سه‌ردا كرد، سواری وڵاغه‌كه‌ی خۆی كرد و بردییه خانێک و چاودێری كرد. ڕۆژی پاشتر دوو دیناری ده‌رهێنا و دایه خانچییه‌كه و وتی: چاودێری بكه و هه‌رچی زیاترت خه‌رج كرد، كه گه‌ڕامه‌وه ده‌تده‌مه‌وه. كام له‌م سێیانه به نزیک ده‌زانیت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وته ده‌ست جه‌رده‌كان؟”
لۆقا 32:10-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەها کابرایەکی لێڤیش بە هەمان شێوە گەیشتە شوێنەکە، هات و سەیری کرد و لەو بەرەوە تێپەڕی. بەڵام سامیرەییەکی ڕێبوار هاتە سەری، بینی و دڵی پێی سووتا، لێی چووە پێش و ڕۆن و شەرابی بەسەر برینەکاندا کرد و پێچایەوە، سواری وڵاخەکەی خۆی کرد و بردییە خانێک و چاودێری کرد. ڕۆژی پاشتر دوو دیناری دەرهێنا و دایە خانچییەکە و گوتی: ”چاودێری بکە و هەرچی زیاترت خەرجکرد، کە گەڕامەوە دەتدەمەوە.“ «کام لەم سێ کەسە بە نزیک دەزانیت بۆ ئەو پیاوەی کە کەوتە دەست جەردەکان؟»