لۆقا 14:11-28
لۆقا 14:11-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع شه‌یتانێكی ده‌رده‌كرد كه لاڵ بوو، كاتێ شه‌یتانه‌كه ده‌ركرا، لاڵه‌كه قسه‌ی كرد و خه‌ڵكه‌كه سه‌رسام بوون. به‌ڵام هه‌ندێكیان وتیان: “به به‌عله‌زبولی سه‌رۆكی شه‌یتانه‌كان، شه‌یتانان ده‌رده‌كات”. هه‌ندێكی دیكه‌ش تاقییان ده‌كرده‌وه، داوای په‌رجوێكیان لێی كرد له ئاسمانه‌وه. ئه‌ویش به بیركردنه‌وه‌یانی زانی، پێی فه‌رموون: “هه‌ر پاشایه‌تیێک دووبه‌ره‌كی تێبكه‌وێت وێران ده‌بێت، ماڵیش دوو به‌ش بێت تێكده‌چێت. ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش دوو به‌ش بێت چۆن پاشایه‌تیه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌گرێت؟ چونكه ئێوه ده‌ڵێن: من به به‌عله‌زبول شه‌یتانه‌كان ده‌رده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر من به به‌عله‌زبول شه‌یتانان ده‌ربكه‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانتان به كێ ده‌ریان ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌وان حوكمتان ده‌ده‌ن! به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به په‌نجه‌ی خودا شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پاشایه‌تی خودا هاتۆته سه‌رتان. كاتێ مرۆڤی به هێز و چه‌كدار پارێزگاری له ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، ماڵه‌كه‌ی پارێزراوه. به‌ڵام كاتێک یه‌كێكی له خۆی به‌هێزتر بێته سه‌ری ده‌یبه‌زێنێت، چه‌كه‌كانی لێ ده‌ستێنێ كه پشتی پێی به‌ستبوو، ده‌سكه‌وته‌كانیش دابه‌ش ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه دژی منه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵم كۆناكاته‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه. كاتێ ڕووحی گڵاو له مرۆڤ ده‌رده‌چێت، له ناوچه وشكانییه‌كان به‌دوای حه‌وانه‌وه ده‌گه‌ڕێت و ده‌ستی ناكه‌وێت. ئینجا ده‌ڵێت: ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆم كه لێی ده‌رچووم. كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بینێت گسک دراوه و ڕێكخراوه. ئه‌وسا ده‌چێت و حه‌وت ڕووحی له خۆی به‌دكارتر ده‌هێنێت، ده‌چنه ژووره‌وه، له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن، ئینجا كۆتاییه‌كانی ئه‌و مرۆڤه له سه‌ره‌تاییه‌كانی خراپتر ده‌بێت!”. كاتێ ئیشۆع ئه‌مانه‌ی ده‌ووت، ژنێک له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌وه ده‌نگی به‌رز كرده‌وه و پێی وت: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و سكه‌ی هه‌ڵیگرتووی و به‌و مه‌مكه‌ی شیری پێداوی”. ئه‌ویش فه‌رمووی: “به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی كه گوێ له وشه‌ی خودا ده‌گرن و ده‌یپارێزن”.
لۆقا 14:11-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا ڕۆحێکی پیسی دەردەکرد کە لاڵ بوو، کاتێک ڕۆحە پیسەکە دەرکرا، لاڵەکە قسەی کرد و خەڵکەکە سەرسام بوون. بەڵام هەندێکیان گوتیان: «بە بەعل‌زەبولی شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.» هەندێکی دیکەش تاقییان دەکردەوە، داوای نیشانەیەکی ئاسمانییان لێی کرد. ئەویش بە بیرکردنەوەیانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێبکەوێت وێران دەبێت، هەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێبکەوێت تێکدەچێت. ئەگەر شەیتان دووبەرەکی تێبکەوێت، ئیتر چۆن شانشینەکەی خۆی ڕادەگرێت؟ چونکە دەڵێن: ”من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەردەکەم.“ باشە ئەگەر من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی شوێنکەوتەکانی ئێوە بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان حوکمتان دەدەن. بەڵام ئەگەر من بە پەنجەی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان. «کاتێک پیاوێکی بەهێز و چەکدار پارێزگاری لە ماڵەکەی دەکات، ماڵەکەی پارێزراوە. بەڵام کاتێک یەکێکی لە خۆی بەهێزتر بێتە سەری دەیبەزێنێت، چەکەکانی لێ دەستێنێ کە پشتی پێی بەستبوو، تاڵانییەکەش دابەش دەکات. «ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە. «کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت. ئینجا دەڵێت: ”دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە بەجێمهێشت.“ کاتێک دەگەڕێتەوە، دەبینێت گسکدراوە و ڕێکخراوە. ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر دەهێنێت، دەچنەوە نێو مرۆڤەکە و لەناویدا دەژین، ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت.» کاتێک عیسا ئەمانەی دەگوت، ژنێک لەناو خەڵکەکەوە دەنگی بەرز کردەوە و پێی گوت: «خۆزگە دەخوازرێت بەو سکەی هەڵیگرتووی و بەو مەمکەی شیری پێداوی.» ئەویش فەرمووی: «بەڵکو خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.»