لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 29:11-37

لۆقا 29:11-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ جه‌نجاڵ ببون، فه‌رمووی: “ئه‌م نه‌وه‌یه‌ به‌دكاره‌. داوای په‌رجو ده‌كات، به‌ڵام هیچ په‌رجوێكی نادرێتێ، جگه‌ له‌ په‌رجوی یۆنه‌نی پێغه‌مبه‌ر. چۆن یۆنه‌ن بۆ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بووه‌ په‌رجو، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ ئاوا ده‌بێت. له‌ لێپرسینه‌وه‌دا شاژنی باشوور له‌گه‌ڵ پیاوانی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ و تاوانباریان ده‌كات، چونكه‌ له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه‌ هات بۆ گوێگرتن له‌ دانایی شلیمون. ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له‌ شلیمون لێره‌یه‌! پیاوانی نه‌ینه‌واش له‌ لێپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ هه‌ڵده‌ستن و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی یۆنه‌ن تۆبه‌یان كرد، ئه‌وه‌تا مه‌زنتر له‌ یۆنه‌ن لێره‌یه‌!” “كه‌س چرا هه‌ڵناكات و له‌ جێیه‌كی شاراوه‌ یان له‌ ژێر ته‌شت دایبنێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادان، تاكو ئه‌وانه‌ی دێنه‌ ژووره‌وه‌ ڕووناكییه‌كه‌ ببینن. چاو چرای له‌شه‌. كاتێ چاوت ساغ بێت ئه‌وا له‌شت هه‌مووی ڕووناكییه‌، كه‌ نه‌ساغ بێت ئه‌وا له‌شت هه‌مووی تاریكییه‌. كه‌واته‌ ئاگاداربه‌ ئه‌و ڕووناكییه‌ی له‌ تۆ دایه‌ تاریكی نه‌بێت. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو له‌شت ڕووناک بێت و هیچ به‌شێكی تاریكی نه‌بێت، ئه‌وا هه‌مووی ڕووناک ده‌بێت، وه‌ک چرایه‌ک كه‌ به‌ تیشكی ڕووناكیت بۆ بدات”. كاتێ ئیشۆع قسه‌ی ده‌فه‌رموو، په‌ڕیشییه‌ک بۆ چێشتخواردن داوه‌تی كرد. ئه‌ویش چووه‌ ژووره‌وه‌ و دانیشت.

هاوبەشی بکە
لۆقا 11 بخوێنەوە

لۆقا 29:11-37 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک خەڵکەکە زیاتر کۆدەبوونەوە، عیسا دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەم نەوەیە نەوەیەکی بەدکارە، داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونس. هەروەک چۆن یونس بۆ خەڵکی نەینەوا بوو بە نیشانە، کوڕی مرۆڤیش بۆ ئەم نەوەیە ئاوا دەبێت. شاژنی باشوور لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستێتەوە و تاوانباری دەکات، چونکە لەوپەڕی زەوییەوە هات بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان. ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە. خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە. «کەس چرا هەڵناکات و لە جێیەکی شاراوە یان لەژێر تەشت دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادان، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن. چاوت چرای جەستەتە. کاتێک چاوت ساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، بەڵام کە نەساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی تاریکییە. کەواتە ئاگاداربە ئەو ڕووناکییەی لە تۆدایە نەبێت بە تاریکی. لەبەر ئەوە ئەگەر هەموو لەشت پڕبێت لە ڕووناکی و هیچ بەشێکی تاریکی تێدا نەبێت، ئەوا هەمووی پڕدەبێت لە ڕووناکی، وەک چرایەک کە بە تیشکی ڕووناکیت بۆ بدات.» کاتێک عیسا قسەی دەکرد، فەریسییەک بۆ نانخواردن داوەتی کرد. ئەویش چووە ژوورەوە و دانیشت.

هاوبەشی بکە
لۆقا 11 بخوێنەوە