لۆقا 1:12-5
لۆقا 1:12-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و كاته‌دا كه گه‌ل به هه‌زاران كۆببوونه‌وه، به جۆرێک یه‌كتریان پێشێل ده‌كرد، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ئاگاداری هه‌وێنی په‌ڕیشییه‌كان بن، كه ڕووپاماییه. شاردراوه نییه ئاشكرا نه‌بێت و نهێنی نییه ده‌رنه‌كه‌وێت. بۆیه هه‌رچی له تاریكی وتوتانه، له ڕووناكی ده‌بیسترێت، ئه‌وه‌ش كه له ماڵ به چرپه وتوتانه، له سه‌ربانان بانگه‌واز ده‌كرێت. به‌ڵام خۆشه‌ویستانم پێتان ده‌ڵێم: له‌وانه مه‌ترسن كه له‌ش ده‌كوژن و پاش ئه‌وه هیچی دیكه‌یان نییه بیكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌تان پیشان ده‌ده‌م كه ده‌بێ لێی بترسن: له‌وه بترسن كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه پاش كوشتن فڕێبداته نێو دۆزه‌خ. به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم: له‌مه بترسن!
لۆقا 1:12-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەو کاتەدا کە هەزاران کەس کۆببوونەوە، بە جۆرێک یەکتریان پێشێل دەکرد، لە سەرەتادا عیسا ڕووی کردە قوتابییەکانی و فەرمووی: «ئاگاداری هەویرترشی فەریسییەکان بن، کە دووڕووییە. هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. لەبەر ئەوە هەرچی لە تاریکیدا گوتووتانە، لە ڕووناکیدا دەبیسترێت، ئەوەش کە لە ژوورەوە بە چرپە گوتووتانە، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕادەگەیەنرێت. «دۆستانم پێتان دەڵێم، لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن و پاش ئەوە هیچی دیکەیان پێ ناکرێت. بەڵام ئەوەتان پیشان دەدەم کە دەبێ لێی بترسن، لەوە بترسن کە دەسەڵاتی هەیە پاش کوشتن فڕێتانبداتە ناو دۆزەخ. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەمە بترسن.