لۆقا 27:12-31
لۆقا 27:12-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بڕواننه گوڵاڵه چۆن گه‌شه ده‌كات: نه ماندوو ده‌بێت و نه ده‌ڕێسێت. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه. ئه‌گه‌ر خودا گیا ئاوا بپۆشێت، كه ئه‌مڕۆ له كێلگه‌دایه و سبه‌ینێ ده‌خرێته ته‌نووره‌وه. ده‌بێ ئێوه چه‌ند باشتربن، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟ جا داوا مه‌كه‌ن چی بخۆن و چی بخۆنه‌وه، نیگه‌رانیش مه‌بن. هه‌موو ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌كانی جیهان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێوه باوكتان ده‌زانێت پێویستتان به‌مانه هه‌یه. به‌ڵكو داوای پاشایه‌تی خودا بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌تان بۆ زیاد ده‌بێت.
لۆقا 27:12-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت. بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە. ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئیتر چەند زیاتر ئێوە پۆشتە دەکات؟ جا گرنگی بەوە مەدەن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە، خەم مەخۆن. هەموو ئەمانە بێباوەڕانی جیهان هەوڵی بۆ دەدەن، باوکیشتان دەزانێت پێویستتان بەمانە هەیە. بەڵکو داوای پاشایەتی ئەو بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت.