لۆقا 32:12-40
لۆقا 32:12-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
مه‌ترسه ئه‌ی مێگه‌لی بچووک، چونكه باوكتان خۆشحاڵه پاشایه‌تیه‌كه‌تان بداتێ. ئه‌وه‌ی هه‌تانه بیفرۆشن و بیبه‌خشن. بۆ خۆتان تووره‌گه‌یه‌ک كه له‌ناونه‌چێت و گه‌نجینه‌یه‌ک له ئاسماندا كه له‌بن نایه‌ت دروست بكه‌ن، له‌وێ نه دز لێی نزیک ده‌بێته‌وه و نه مۆرانه لێی ده‌دات. چونكه گه‌نجینه‌تان له‌كوێ بێت، دڵیشتان له‌وێ ده‌بێت. با پشتێنتان به‌ستراو و چراتان هه‌ڵكراو بێت، وه‌ک ئه‌وانه بن كه چاوه‌ڕێی گه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ن تاكو له شایی بگه‌ڕێته‌وه، كه هاته‌وه و له ده‌رگای دا، یه‌كسه‌ر لێی بكه‌نه‌وه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیلانه‌ی كه گه‌وره دێته‌وه ده‌بینێت بێدارن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ناوقه‌دی خۆی ده‌به‌ستێت و دایانده‌نیشێنێت، دێت و ڕاژه‌یان ده‌كات. جا ئه‌گه‌ر له به‌تڵی دووه‌م یان سێیه‌می شه‌ودا بێته‌وه و ئاوا ببینێت، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كۆیلانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن: ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ بزانێت له چ كاژێرێک دز دێته سه‌ری ئه‌وا بێ‌دار ده‌بێت و نایه‌ڵێت ماڵه‌كه‌ی ببڕدرێت. ئێوه‌ش ئاماده‌بن، چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له كاتێكدا دێته‌وه كه بیری لێ ناكه‌نه‌وه”.
لۆقا 32:12-40 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«مەترسە ئەی مێگەلی بچووک، چونکە باوکتان خۆشحاڵە شانشینەکەتان بداتێ. ئەوەی هەتانە بیفرۆشن و بە خێر بیبەخشن. بۆ خۆتان جزدانێک دابین بکەن کە نەفەوتێت، سامانێک لە ئاسمان کە لەبن نایەت. لەوێ نە دز لێی نزیک دەبێتەوە و نە مۆرانە لێی دەدات، چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت. «با پشتێنتان بەستراو و چراتان هەڵکراو بێت، وەک ئەوانە بن کە چاوەڕێی گەورەکەیان دەکەن تاکو لە شایی بگەڕێتەوە، کە هاتەوە و لە دەرگای دا، دەستبەجێ لێی بکەنەوە. خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت کە گەورە دێتەوە دەبینێت ئێشکیان گرتووە. ڕاستیتان پێ دەڵێم، گەورەکە ناوقەدی خۆی دەبەستێت و کۆیلەکان دادەنیشێنێت، دێت و خزمەتیان دەکات. جا ئەگەر لە نیوەی شەودا یان نزیکی بەرەبەیان بێتەوە و ئەوان بەو شێوەیە ببینێت، خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت. بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتژمێرێک دز دێتە سەری، نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت. ئێوەش ئامادەبن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.»