لۆقا 18:13-21
لۆقا 18:13-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له چی ده‌چێت؟ به چی بیچوێنم؟ له ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ک ده‌چێت، كابرایه‌ک بردی و فڕێی‌دا نێو باخه‌كه‌ی، جا گه‌شه‌ی كرد و بووه دارێكی گه‌وره، باڵنده‌ی ئاسمان له‌نێو لقه‌كانی هه‌ڵنیشتن”. دیسان فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا به چی بچوێنم؟ له هه‌وێنێک ده‌چێت، ژنێک هێنای و كردییه نێو سێ پێوانه ئارده‌وه، تاكو هه‌مووی هه‌ڵهات”.
هاوبەشی بکە
لۆقا 13 بخوێنەوەلۆقا 18:13-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا عیسا فەرمووی: «شانشینی خودا لە چی دەچێت؟ بە چی بەراوردی بکەم؟ لە دەنکە خەرتەلەیەک دەچێت، کابرایەک بردی و لەناو باخەکەی چاندی، جا گەشەی کرد و بوو بە درەختێک، باڵندەی ئاسمان لەناو لقەکانی هێلانەیان کرد.» دیسان فەرمووی: «شانشینی خودا بە چی بەراورد بکەم؟ لە هەویرترشێک دەچێت، ئافرەتێک هێنای و کردییە ناو سێ پێوانە ئاردەوە، هەتا هەمووی هەڵهات.»
هاوبەشی بکە
لۆقا 13 بخوێنەوە