لۆقا 1:14-35
لۆقا 1:14-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌بوو له شه‌ممه‌دا كاتێ ئیشۆع بۆ نانخواردن چووه ماڵی یه‌كێک له سه‌ركرده په‌ڕیشییه‌كان، چاودێرییان ده‌كرد. پیاوێكیش نه‌خۆشی ئاوبه‌ندی هه‌بوو له به‌رامبه‌ری بوو. ئیشۆع له ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كانی پرسی و فه‌رمووی: “ئایا له شه‌ممه‌دا چاككردنه‌وه دروسته؟” ئه‌وان بێده‌نگ بوون. ئه‌ویش كابرای گرت و چاكیكردهوه و به‌ڕێی كرد. ئینجا پێی فه‌رموون: “كامه‌تان كه‌ره‌كه‌ی یان گاكه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا بكه‌وێته بیره‌وه یه‌كسه‌ر ده‌ریناهێنێت؟” نه‌یانتوانی وه‌ڵامی ئه‌و شته بده‌نه‌وه. په‌ندێكی بۆ بانگهێشتكراوان هێنایه‌وه كه سه‌رنجی دا چۆن ڕیزی پێشه‌وه ده‌گرن، پێی فه‌رمون: “كاتێ یه‌كێک بۆ شایی بانگهێشتت ده‌كات، له ڕیزی پێشه‌وه دامه‌نیشه، نه‌وه‌ک له تۆ ڕێزدارتریشی بانگهێشت كردبێت. ئینجا ئه‌وه‌ی تۆ و ئه‌وی بانگهێشت كردووه، دێت و پێت ده‌ڵێ: شوێنه‌كه‌ت بۆ ئه‌مه چۆڵ بكه، تۆش ته‌ریق ده‌بیته‌وه و ڕیزی دواوه ده‌گریت. به‌ڵكو كاتێ بانگهێشت ده‌كرێیت بڕۆ له دواوه دانیشه، تاكو كاتێ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی كردوویت، بێت و پێت بڵێت: براده‌ر، هه‌سته وه‌ره پێشه‌وه. ئه‌وسا له‌به‌رچاوی دانیشتووان شكۆدار ده‌بیت. چونكه ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه”. ئینجا به‌وه‌ی وت كه‌وا بانگهێشتی كردووه: “كاتێ چێشت یان شێو ده‌كه‌یت، هاوڕێ و برا و خزم و دراوسێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانت بانگ مه‌كه، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بانگت بكه‌نه‌وه، بۆت ده‌بێته پاداشت. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر میواندارییه‌كت كرد، هه‌ژار و په‌ككه‌وته و شه‌ل و كوێر بانگ بكه. به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، چونكه نییانه پاداشتت بده‌نه‌وه، تۆش له هه‌ستانه‌وه‌ی خوداناسان پاداشت ده‌درێیته‌وه”. كاتێ یه‌كێک له دانیشتووان ئه‌مه‌ی بیست، وتی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له پاشایه‌تیی خودا نان ده‌خوات”. ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “كابرایه‌ک شێوێكی گه‌وره‌ی كرد و خه‌ڵكێكی زۆری بانگ‌كرد. كاتی نانخواردن كۆیله‌یه‌كی خۆی نارد تاكو به بانگكراوان بڵێت: فه‌رموون، هه‌موو شتێک ئاماده‌یه. به‌ڵام هه‌موو وه‌ک یه‌ک داوای لێبوردنیان كرد. یه‌كه‌میان پێی وت: من كێڵگه‌یه‌كم كڕیوه و پێویسته بڕۆم بیبینم، تكایه لێم ببوره. یه‌كێكی دیكه وتی: پێنج جووت مانگام كڕیوه و ده‌چم تاقییان ده‌كه‌مه‌وه، تكایه لێم ببوره. یه‌كێكی دیكه‌شیان وتی: ژنم هێناوه، بۆیه ناتوانم بێم. كۆیله‌كه‌ش هاته‌وه و ئه‌مانه‌ی به گه‌وره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. خاوه‌ن ماڵ تووڕه بوو و به كۆیله‌كه‌ی وت: خێرا بڕۆ بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار، هه‌ژار و په‌ككه‌وته و كوێر و شه‌له‌كان بهێنه ئێره. كۆیله‌كه وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌ی فه‌رمانت دا كرا، هێشتا شوێن ماوه. گه‌وره‌كه به كۆیله‌كه‌ی وت: بڕۆ ده‌ره‌وه بۆ ڕێگا و ڕێچكۆڵه‌كان به زۆر خه‌ڵک بهێنه ژووره‌وه، تاكو ماڵه‌كه‌م پڕبێت. چونكه پێتان ده‌ڵێم، له‌وانه‌ی بانگهێشت كرابوون كه‌س تامی شێوه‌كه‌م ناكات”. كۆمه‌ڵانێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، ئاوڕی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێته لام و ڕقی له دایک و باوكی، ژن و منداڵی، برا و خوشكه‌كانی نه‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له خۆشی، ناتوانێت ببێته قوتابی من. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت، ناتوانێت ببێته قوتابی من. كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت قوللـه‌یه‌ک دروست بكات، یه‌كه‌مجار دانانیشێت و خه‌رجییه‌كه‌ی ناخه‌مڵێنێت، ئاخۆ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی؟ نه‌وه‌ک بناغه‌كه دابنێت و نه‌توانێت ته‌واوی بكات، ئه‌وسا هه‌موو ته‌ماشاكاران گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌م كابرایه ده‌ستی پێكرد بینا بكات و نه‌یتوانی ته‌واوی بكات. یان چ پاشایه‌ک ده‌چێته جه‌نگی پاشایه‌كی دیكه و یه‌كه‌مجار دانانیشێت و ڕاوێژ ناكات، ئایا به ده هه‌زار ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌وه ببێته‌وه كه به بیست هه‌زاره‌وه دێته سه‌ری؟ ئه‌گینا خۆ تاكو دووره، په‌یامنێری بۆ ده‌نێرێت و داوای ئاشتی ده‌كات. به‌م شێوه‌یه، هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر واز له هه‌موو شتێک نه‌هێنێ كه هه‌یه‌تی، ناتوانێت ببێته قوتابی من. خوێ باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به چی سوێر ده‌كرێته‌وه؟ ئه‌وسا نه به‌كه‌ڵكی زه‌وی و نه په‌یین دێت، به‌ڵكو فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی دوو گوێی بۆ بیستن هه‌یه، با ببیستێت”.
لۆقا 1:14-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوە بوو لە ڕۆژی شەممەدا کاتێک عیسا بۆ نانخواردن چووە ماڵی یەکێک لە سەرکردە فەریسییەکان، ئەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد. پیاوێکیش کە نەخۆشی ئاوبەندی هەبوو لە بەرامبەری بوو. عیسا لە تەوراتناس و فەریسییەکانی پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوە دروستە یان نا؟» ئەوان بێدەنگ بوون. ئەویش کابرای گرت و چاکیکردەوە و بەڕێی کرد. پێی فەرموون: «کامەتان کوڕەکەی یان گایەکەی لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە بیرەوە دەستبەجێ دەریناهێنێت؟» نەیانتوانی هیچ وەڵامێکی بدەنەوە. کاتێک تێبینی کرد چۆن بانگهێشتکراوان ڕیزی پێشەوە دەگرن، نموونەیەکی هێنایەوە و فەرمووی: «کاتێک یەکێک بۆ شایی بانگهێشتت دەکات، لە ڕیزی پێشەوە دامەنیشە، نەوەک لە تۆ ڕێزدارتریشی بانگهێشت کردبێت. ئینجا ئەوەی تۆ و ئەوی بانگهێشت کردووە، دێت و پێت دەڵێ: ”شوێنەکەت بۆ ئەمە چۆڵ بکە،“ تۆش تەریق دەبیتەوە و ڕیزی دواوە دەگریت. بەڵام کاتێک بانگهێشت دەکرێیت بڕۆ لە دواوە دانیشە، تاوەکو کاتێک ئەوەی بانگهێشتی کردوویت، بێت و پێت بڵێت: ”هاوڕێم، هەستە وەرە پێشەوە.“ ئەوسا لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی لەگەڵت دانیشتوون قەدرگران دەبیت. بەم شێوەیە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.» ئینجا بەوەی گوت کە بانگهێشتی کردووە: «کاتێک نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە ئامادە دەکەیت، هاوڕێ و برا و خزم و دراوسێ دەوڵەمەندەکانت بانگ مەکە، نەوەک ئەوانیش بانگت بکەنەوە، چاکەت بدەنەوە. بەڵکو ئەگەر میواندارییەکت کرد، هەژار و پەککەوتە و شەل و کوێر بانگهێشت بکە. خۆزگەت پێ دەخوازرێ، چونکە نییانە پاداشتت بدەنەوە، تۆش لە هەستانەوەی ڕاستودروستان پاداشت دەدرێیتەوە.» یەکێک لە میوانەکان ئەمەی بیست و گوتی: «خۆزگە دەخوازرێت بەوەی لە شانشینی خودا نان دەخوات.» عیسا وەڵامی دایەوە: «کابرایەک شێوێکی گەورەی ئامادە کرد و خەڵکێکی زۆری بانگهێشت کرد. لە کاتی نانخواردندا کۆیلەیەکی خۆی نارد تاکو بە بانگهێشتکراوان بڵێت: ”فەرموون، ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە.“ «بەڵام هەموو وەک یەک داوای لێبوردنیان کرد. یەکەمیان پێی گوت: ”کێڵگەیەکم کڕیوە و پێویستە بڕۆم بیبینم، تکایە لێم ببورە.“ «یەکێکی دیکە گوتی: ”پێنج جووت گام کڕیوە و دەچم بزانم چۆنن، تکایە لێم ببورە.“ «یەکێکی دیکەشیان گوتی: ”ژنم هێناوە، لەبەر ئەوە ناتوانم بێم.“ «کۆیلەکەش هاتەوە و ئەمانەی بە گەورەکەی ڕاگەیاند. خاوەن ماڵ تووڕە بوو و بە کۆیلەکەی گوت: ”خێرا بڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی شار، هەژار و پەککەوتە و کوێر و شەلەکان بهێنە ئێرە.“ «پاش ماوەیەک کۆیلەکە گەڕایەوە و گوتی: ”گەورەم ئەوەی فەرمانت دا کرا، هێشتا شوێن ماوە.“ «گەورەکە بە کۆیلەکەی گوت: ”بڕۆ دەرەوە بۆ ڕێگا و ڕێچکەکان بە زۆر خەڵک بهێنە ژوورەوە، تاکو ماڵەکەم پڕبێت. پێتان دەڵێم، لەوانەی بانگهێشت کرابوون کەس تامی شێوەکەم ناکات.“» خەڵکێکی زۆر لەگەڵ عیسا دەڕۆیشتن بە ڕێگادا، ئاوڕی دایەوە و پێی گوتن: «ئەگەر یەکێک بێتە لام و ڕقی لە دایک و باوکی، ژن و منداڵی، برا و خوشکەکانی نەبێتەوە، بگرە لە خۆشی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. «کێ لە ئێوە ئەگەر بیەوێت قوللەیەک دروستبکات، یەکەم جار دانانیشێت و خەرجییەکەی ناخەمڵێنێت، ئاخۆ ئەوەندەی هەیە بۆ تەواوکردنی؟ نەوەک بناغەکەی دابنێت و نەتوانێت تەواوی بکات، ئەوسا هەموو ئەوانەی دەیبینن گاڵتەی پێ دەکەن، دەڵێن: ”ئەم پیاوە دەستی بە بینا دروستکردن کرد و نەیتوانی تەواوی بکات.“ «یان چ پاشایەک دەچێتە شەڕی پاشایەکی دیکە و یەکەم جار دانانیشێت و ڕاوێژ ناکات، ئایا بە دە هەزار کەسەوە دەتوانێت بەرەنگاری ئەوە ببێتەوە کە بە بیست هەزارەوە دێتە سەری؟ ئەگینا خۆ تاکو دوورە، شاندێکی بۆ دەنێرێت و داوای ئاشتی دەکات. بەم شێوەیە، هەر یەکێکتان ئەگەر واز لە هەموو شتێک نەهێنێت کە هەیەتی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. «خوێ باشە، بەڵام ئەگەر سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟ ئەوسا نە بەکەڵکی زەوی دێت و نە بەکەڵکی پەیین دێت، بەڵکو فڕێدەدرێتە دەرەوە. «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.»