لۆقا 28:14-33
لۆقا 28:14-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت قوللـه‌یه‌ک دروست بكات، یه‌كه‌مجار دانانیشێت و خه‌رجییه‌كه‌ی ناخه‌مڵێنێت، ئاخۆ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی؟ نه‌وه‌ک بناغه‌كه دابنێت و نه‌توانێت ته‌واوی بكات، ئه‌وسا هه‌موو ته‌ماشاكاران گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌م كابرایه ده‌ستی پێكرد بینا بكات و نه‌یتوانی ته‌واوی بكات. یان چ پاشایه‌ک ده‌چێته جه‌نگی پاشایه‌كی دیكه و یه‌كه‌مجار دانانیشێت و ڕاوێژ ناكات، ئایا به ده هه‌زار ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌وه ببێته‌وه كه به بیست هه‌زاره‌وه دێته سه‌ری؟ ئه‌گینا خۆ تاكو دووره، په‌یامنێری بۆ ده‌نێرێت و داوای ئاشتی ده‌كات. به‌م شێوه‌یه، هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر واز له هه‌موو شتێک نه‌هێنێ كه هه‌یه‌تی، ناتوانێت ببێته قوتابی من.
لۆقا 28:14-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«کێ لە ئێوە ئەگەر بیەوێت قوللەیەک دروستبکات، یەکەم جار دانانیشێت و خەرجییەکەی ناخەمڵێنێت، ئاخۆ ئەوەندەی هەیە بۆ تەواوکردنی؟ نەوەک بناغەکەی دابنێت و نەتوانێت تەواوی بکات، ئەوسا هەموو ئەوانەی دەیبینن گاڵتەی پێ دەکەن، دەڵێن: ”ئەم پیاوە دەستی بە بینا دروستکردن کرد و نەیتوانی تەواوی بکات.“ «یان چ پاشایەک دەچێتە شەڕی پاشایەکی دیکە و یەکەم جار دانانیشێت و ڕاوێژ ناکات، ئایا بە دە هەزار کەسەوە دەتوانێت بەرەنگاری ئەوە ببێتەوە کە بە بیست هەزارەوە دێتە سەری؟ ئەگینا خۆ تاکو دوورە، شاندێکی بۆ دەنێرێت و داوای ئاشتی دەکات. بەم شێوەیە، هەر یەکێکتان ئەگەر واز لە هەموو شتێک نەهێنێت کە هەیەتی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من.