لۆقا 7:14-11
لۆقا 7:14-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌ندێكی بۆ بانگهێشتكراوان هێنایه‌وه كه سه‌رنجی دا چۆن ڕیزی پێشه‌وه ده‌گرن، پێی فه‌رمون: “كاتێ یه‌كێک بۆ شایی بانگهێشتت ده‌كات، له ڕیزی پێشه‌وه دامه‌نیشه، نه‌وه‌ک له تۆ ڕێزدارتریشی بانگهێشت كردبێت. ئینجا ئه‌وه‌ی تۆ و ئه‌وی بانگهێشت كردووه، دێت و پێت ده‌ڵێ: شوێنه‌كه‌ت بۆ ئه‌مه چۆڵ بكه، تۆش ته‌ریق ده‌بیته‌وه و ڕیزی دواوه ده‌گریت. به‌ڵكو كاتێ بانگهێشت ده‌كرێیت بڕۆ له دواوه دانیشه، تاكو كاتێ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی كردوویت، بێت و پێت بڵێت: براده‌ر، هه‌سته وه‌ره پێشه‌وه. ئه‌وسا له‌به‌رچاوی دانیشتووان شكۆدار ده‌بیت. چونكه ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه”.
لۆقا 7:14-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک تێبینی کرد چۆن بانگهێشتکراوان ڕیزی پێشەوە دەگرن، نموونەیەکی هێنایەوە و فەرمووی: «کاتێک یەکێک بۆ شایی بانگهێشتت دەکات، لە ڕیزی پێشەوە دامەنیشە، نەوەک لە تۆ ڕێزدارتریشی بانگهێشت کردبێت. ئینجا ئەوەی تۆ و ئەوی بانگهێشت کردووە، دێت و پێت دەڵێ: ”شوێنەکەت بۆ ئەمە چۆڵ بکە،“ تۆش تەریق دەبیتەوە و ڕیزی دواوە دەگریت. بەڵام کاتێک بانگهێشت دەکرێیت بڕۆ لە دواوە دانیشە، تاوەکو کاتێک ئەوەی بانگهێشتی کردوویت، بێت و پێت بڵێت: ”هاوڕێم، هەستە وەرە پێشەوە.“ ئەوسا لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی لەگەڵت دانیشتوون قەدرگران دەبیت. بەم شێوەیە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.»