لۆقا 11:15-16
لۆقا 11:15-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا فه‌رمووی: “كابرایه‌ک دوو كوڕی هه‌بوو. بچووكه‌كه‌یان به باوكی وت: باوكه، به‌شی خۆمم له میراته‌كه بده‌رێ. ئه‌ویش ماڵه‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردن. دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م، كوڕه بچووكه‌كه هه‌موو شته‌كانی كۆكرده‌وه و به‌ره‌و وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، له‌وێ ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕابواردن دانا. له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌مووی خه‌رج كرد، برسێتیه‌كی توند كه‌وته ناوچه‌كه، جا ده‌ستی به نه‌بوونی كرد. ئیتر چووه پاڵ هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه، ئه‌ویش ناردییه كێڵگه‌كانی بۆ له‌وه‌ڕاندنی به‌راز. حه‌زی ده‌كرد به‌و خڕنووكه برسیێتی بشكێنێت كه به‌رازه‌كان ده‌یانخوارد و كه‌سیش پێی نه‌ده‌دا.
لۆقا 11:15-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا فەرمووی: «کابرایەک دوو کوڕی هەبوو. بچووکەکەیان بە باوکی گوت: ”باوکە، چیم بەردەکەوێ لە بەشە میراتی خۆم، بمدەرێ.“ ئەویش ماڵەکەی بۆ دابەشکردن. «دوای چەند ڕۆژێک، کوڕە بچووکەکە هەموو شتەکانی کۆکردەوە و بەرەو وڵاتێکی دوور ڕۆیشت، لەوێ ماڵەکەی لەسەر ڕابواردن دانا. لەدوای ئەوەی هەمووی خەرجکرد، قاتوقڕی گەورە کەوتە ناوچەکە، لەبەر ئەوە تووشی نەبوونی هات. ئیتر هانای بۆ هاوڵاتییەکی ناوچەکە برد، ئەویش ناردییە کێڵگەکانی بۆ لەوەڕاندنی بەراز. حەزی دەکرد بەو خڕنووکە سکی خۆی تێر بکات کە بەرازەکان دەیانخوارد بەڵام کەس هیچی پێنەدەدا.