لۆقا 17:15-20
لۆقا 17:15-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا به هۆش خۆی هاته‌وه و وتی: ئاخۆ چه‌ند كرێكاری باوكم نانیان له‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه، منیش لێره وا له برسان ده‌مرم! هه‌ڵده‌ستم ده‌چمه‌وه لای باوكم، پێی ده‌ڵێم: باوكه، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد. ئیتر شایانی ئه‌وه نیم به كوڕی تۆ بانگ بكرێم، بمكه كرێكارێكی خۆت. جا هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه لای باوكی، هێشتا دوور بوو باوكی ئه‌وی بینی و دڵی بۆی سووتا، ڕایكرد و له باوه‌شی كرد و ماچیكرد.
لۆقا 17:15-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئینجا بە هۆش خۆی هاتەوە و گوتی: ”ئاخۆ چەند کرێکاری باوکم نانیان لەبەر دەمێنێتەوە، منیش لێرە وا لە برسان دەمرم. هەڵدەستم دەچمەوە لای باوکم، پێی دەڵێم: باوکە، لە دژی ئاسمان و بەرامبەری تۆ گوناهم کرد. ئیتر شایانی ئەوە نیم بە کوڕی تۆ بانگ بکرێم، بمکە بە کرێکارێکی خۆت.“ جا هەستا و گەڕایەوە لای باوکی. «هێشتا دوور بوو باوکی ئەوی بینی و دڵی بۆی سووتا، ڕای‌کرد و باوەشی پێداکرد و ماچی کرد.