لۆقا 21:15-24
لۆقا 21:15-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كوڕه‌ش پێی وت: باوكه، دژی ئاسمان و به‌رامبه‌ری تۆ گوناهم كرد، ئیتر شایانی ئه‌وه نیم به كوڕی تۆ بانگ بكرێم. به‌ڵام باوكه‌كه به كۆیله‌كانی خۆی وت: باشترین به‌رگ بهێنن و بیپۆشن، ئه‌نگوستیله‌یه‌ک بكه‌نه په‌نجه‌ی و پێڵاویش بۆ پێی. گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ش بهێنن و سه‌ری ببڕن، با بخۆین و دڵخۆش بین. چونكه ئه‌م كوڕه‌م مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ونببوو و دۆزرایه‌وه. جا ده‌ستیان پێكرد دڵخۆش ده‌بوون.
لۆقا 21:15-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«کوڕەش پێی گوت: ”باوکە، لە دژی ئاسمان و بەرامبەری تۆ گوناهم کرد، ئیتر شایانی ئەوە نیم بە کوڕی تۆ بانگ بکرێم.“ «بەڵام باوکەکە بە خزمەتکارانی خۆی گوت: ”خێرا باشترین جلوبەرگ بهێنن و لەبەری بکەن، ئەنگوستیلەیەک بکەنە پەنجەی و پێڵاویش بۆ پێی. گوێرەکە قەڵەوەکەش بهێنن و سەری ببڕن، با بخۆین و دڵخۆش بین، چونکە ئەم کوڕەم مردوو بوو و زیندوو بووەتەوە، ون ببوو و دۆزراوەتەوە.“ جا دەستیان بە ئاهەنگ گێڕان کرد.