لۆقا 3:15-7
لۆقا 3:15-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ویش ئه‌م په‌نده‌ی بۆ هێنانه‌وه: “كامه‌تان ئه‌گه‌ر سه‌د كاوڕی هه‌بێت و دانه‌یه‌كی لێ ون بێت، ئایا نه‌وه‌د و نۆكه له ده‌شت به‌جێ ناهێڵێت و به‌دوای ونبووه‌كه‌دا ناچێت تاكو ده‌یدۆزێته‌وه؟ كاتێ دۆزییه‌وه‌ش، به خۆشییه‌وه ده‌یخاته سه‌ر شانی و دێته‌وه ماڵ، هاوڕێ و دراوسێیه‌كان بانگ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵم دڵشادبن! كاوڕه ونبووه‌كه‌م دۆزییه‌وه!. پێتان ده‌ڵێم: له ئاسمانیش شادیی ئاوا ده‌بێت بۆ گوناهبارێک تۆبه بكات له نه‌وه‌د و نۆ بێ‌تاوان كه پێویستیان به تۆبه‌كردن نییه.
لۆقا 3:15-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش ئەم نموونەیەی بۆ هێنانەوە: «کامەتان ئەگەر سەد سەر مەڕی هەبێت و دانەیەکی لێ ون بێت، نەوەد و نۆیەکە لە دەشت بەجێناهێڵێت و بەدوای ونبووەکەدا ناچێت هەتا دەیدۆزێتەوە؟ کاتێک دۆزییەوە بە خۆشییەوە دەیخاتە سەر شانی و دێتەوە ماڵ، هاوڕێ و دراوسێکان بانگ دەکات و پێیان دەڵێت: ”لەگەڵم دڵشاد بن! مەڕە ونبووەکەم دۆزییەوە.“ پێتان دەڵێم، لە ئاسمانیش شادی زیاتر دەبێت سەبارەت بە گوناهبارێک تۆبە بکات لە نەوەد و نۆ ڕاستودروست کە پێویستیان بە تۆبەکردن نییە.