لۆقا 22:17-33
لۆقا 22:17-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “ڕۆژانێک دێت كه تامه‌زرۆن ڕۆژێک له ڕۆژانی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ببینن و نایبینن. ئینجا پێتان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌تا لێره‌یه، یان ئه‌وه‌تا له‌وێیه، مه‌ڕۆن و خۆتان ماندوو نه‌كه‌ن. چونكه وه‌ک ئه‌و بروسكه‌یه‌ی له لایه‌كه‌وه له ژێر ئاسماندا بروسكه ده‌دات لایه‌كی دیكه له ژێر ئاسماندا ڕووناک ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له ڕۆژی خۆیدا وا ده‌بێت. به‌ڵام ده‌بێت یه‌كه‌مجار زۆر ئازار بچێژێت و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ڕه‌تی بكه‌نه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می نووخ بوو، له سه‌رده‌می ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش وا ده‌بێت. ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ژنیان ده‌هێنا و مێردیان ده‌كرد، تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی نووخ چووه نێو كه‌شتییه‌كه، لافاوه‌كه هات و هه‌موویانی له‌ناوبرد. دیسان وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ڵووت بوو، ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ده‌یانكڕی و ده‌یانفرۆشت، ده‌یانچاند و بنیادیان ده‌نا. به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی ڵووت له سه‌دووم ده‌رچوو، له ئاسمانه‌وه ئاگر و گۆگردی باراند و هه‌موویانی له‌ناوبرد. له ڕۆژی ئاشكراكردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش‌دا ئاوا ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له سه‌ربانه و شته‌كانی له ماڵه‌وه‌یه، با نه‌یه‌ته خواره‌وه بۆ بردنی. ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌شه با نه‌گه‌ڕێته‌وه. ژنه‌كه‌ی ڵووتتان به بیر بێته‌وه! ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خۆی بباته‌وه ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه ده‌یدۆڕێنێت ده‌یباته‌وه.
لۆقا 22:17-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ڕۆژانێک دێت کە تامەزرۆن ڕۆژێک لە ڕۆژانی کوڕی مرۆڤ ببینن، بەڵام نایبینن. ئینجا پێتان دەڵێن: ”ئەوەتا لەوێیە،“ یان ”ئەمەتا لێرەیە،“ مەڕۆن و بەدوایدا مەچن، چونکە وەک ئەو هەورەتریشقەیەی لە لایەکەوە لەژێر ئاسماندا بروسکە دەدات و هەتا لایەکەی دیکە لەژێر ئاسماندا ڕووناک دەکاتەوە، کوڕی مرۆڤیش لە ڕۆژی خۆیدا بەو شێوەیە دەبێت. بەڵام دەبێت یەکەم جار زۆر ئازار بچێژێت و ئەم نەوەیەش ڕەتی بکەنەوە. «ڕۆژانی نوح چۆن بوو، لە سەردەمی کوڕی مرۆڤیش‌دا ئاوا دەبێت. دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، تاکو ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە، لافاوەکە هات و هەموویانی لەناوبرد. «دیسان وەک ئەوەی لە سەردەمی لوت بوو، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، دەیانکڕی و دەیانفرۆشت، دەیانچاند و بنیادیان دەنا. بەڵام لەو ڕۆژەی لوت لە سەدۆم هاتە دەرەوە، خودا لە ئاسمانەوە ئاگر و گۆگردی باراند و هەموویانی لەناوبرد. «لەو ڕۆژەش کە کوڕی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت، ئاوا دەبێت. ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە سەربانە و شتەکانی لە ناو ماڵە، با نەیەتە خوارەوە بۆ بردنی. ئەوەی لە کێڵگەشە با نەگەڕێتەوە. ژنەکەی لوتتان بەبیر بێتەوە! ئەوەی بیەوێ ژیانی خۆی بباتەوە دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی بیدۆڕێنێت دەیباتەوە.