لۆقا 26:17-30
لۆقا 26:17-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می نووخ بوو، له سه‌رده‌می ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش وا ده‌بێت. ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ژنیان ده‌هێنا و مێردیان ده‌كرد، تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی نووخ چووه نێو كه‌شتییه‌كه، لافاوه‌كه هات و هه‌موویانی له‌ناوبرد. دیسان وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ڵووت بوو، ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه، ده‌یانكڕی و ده‌یانفرۆشت، ده‌یانچاند و بنیادیان ده‌نا. به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی ڵووت له سه‌دووم ده‌رچوو، له ئاسمانه‌وه ئاگر و گۆگردی باراند و هه‌موویانی له‌ناوبرد. له ڕۆژی ئاشكراكردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش‌دا ئاوا ده‌بێت.
لۆقا 26:17-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ڕۆژانی نوح چۆن بوو، لە سەردەمی کوڕی مرۆڤیش‌دا ئاوا دەبێت. دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، تاکو ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە، لافاوەکە هات و هەموویانی لەناوبرد. «دیسان وەک ئەوەی لە سەردەمی لوت بوو، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، دەیانکڕی و دەیانفرۆشت، دەیانچاند و بنیادیان دەنا. بەڵام لەو ڕۆژەی لوت لە سەدۆم هاتە دەرەوە، خودا لە ئاسمانەوە ئاگر و گۆگردی باراند و هەموویانی لەناوبرد. «لەو ڕۆژەش کە کوڕی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت، ئاوا دەبێت.