لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:18-8

لۆقا 1:18-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری. فه‌رمووی: “له‌ شارێک دادوه‌رێک هه‌بوو له‌ خودا نه‌ده‌ترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نه‌ده‌گرت. له‌و شاره‌دا بێوه‌ژنێک هه‌بوو، ده‌هاته‌ لای و ده‌یووت: مافم بۆ وه‌ربگره‌ له‌ دژه‌كه‌م! ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک نه‌یده‌ویست. به‌ڵام دواتر له‌ دڵی خۆیدا وتی: هه‌رچه‌ند له‌ خودا ناترسم و ڕێزیش له‌ مرۆڤ ناگرم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بێوه‌ژنه‌ بێزارم ده‌كات، مافی بۆ وه‌رده‌گرم، نه‌وه‌ک هه‌میشه‌ بێت و بێزارم بكات!” جا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “گوێبگرن له‌وه‌ی دادوه‌ره‌ سته‌مكاره‌كه‌ ده‌یڵێت. ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه‌ شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌؟ پێتان ده‌ڵێم: خێرا مافیان بۆ وه‌رده‌گرێت! به‌ڵام كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دێته‌وه‌، ئایا باوه‌ڕ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌دۆزێته‌وه‌؟”

هاوبەشی بکە
لۆقا 18 بخوێنەوە