لۆقا 15:18-18
لۆقا 15:18-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
منداڵیان هێنایه لای تاكو ده‌ستیان لێ بدات. كاتێ قوتابییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی لێیان ڕاخوڕین. به‌ڵام ئیشۆع بانگی منداڵه‌كانی كرد و فه‌رمووی: “لێگه‌ڕێن با منداڵان بێنه لام، قه‌ده‌غه‌یان لێ مه‌كه‌ن، چونكه پاشایه‌تیی خودا هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، هه‌رگیز ناچێته ناویه‌وه”. سه‌رۆكێک پرسی لێ‌كرد: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟”
لۆقا 15:18-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خەڵک منداڵی ساوایان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت. کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی سەرزەنشتیان کردن. بەڵام عیسا بانگی منداڵەکانی کرد و فەرمووی: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی خودا هی وەک ئەمانەیە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی وەک منداڵێک شانشینی خودا قبوڵ نەکات، هەرگیز ناچێتە ناویەوە.» کابرایەکی دەسەڵاتدار پرسیاری لێکرد: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟»