لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 18:18-25

لۆقا 18:18-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سه‌رۆكێک پرسی لێكرد: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به‌ میرات بگرم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بۆچی به‌ باش ناوم ده‌به‌یت؟ بێجگه‌ له‌ خودا كه‌س باش نییه‌. تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه‌، مه‌كوژه‌، مه‌دزه‌، گه‌واهیی درۆ مه‌ده‌، ڕێزی باوک و دایكت بگره‌”. ئه‌ویش وتی: “هه‌موو ئه‌مانه‌م له‌ منداڵییه‌وه‌ پاراستووه‌”. كاتێ ئیشۆعیش ئه‌مه‌ی بیست، پێی فه‌رموو: “هێشتا شتێكت كه‌مه‌. چیت هه‌یه‌ هه‌مووی بفرۆشه‌ و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شی بكه‌، له‌ ئاسماندا گه‌نجینه‌یه‌كت ده‌بێت. ئینجا وه‌ره‌ دوام بكه‌وه‌”. كاتێ ئه‌مه‌ی بیست، زۆر خه‌مناک بوو، چونكه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ئیشۆع بینی زۆر خه‌مناک بوو، فه‌رمووی: “چه‌ند گرانه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان بچنه‌ نێو پاشایه‌تیی خوداوه‌! چونكه‌ ئاسانتره‌ گوریسێک به‌ كونی ده‌رزییه‌كه‌وه‌ بچێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته‌ نێو پاشایه‌تیی خوداوه‌”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 18 بخوێنەوە