لۆقا 9:18-14
لۆقا 9:18-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون كه خۆیان بێ‌تاوانن و خه‌ڵكی سووک ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌نده‌ی هێنایه‌وه: “دوو كه‌س بۆ نوێژكردن چوونه په‌رستگا، یه‌كێكیان په‌ڕیشی و ئه‌وه‌ی دیكه باجگر. په‌ڕیشییه‌كه وه‌ستا، له دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم. هه‌فته‌ی دوو جار به‌ڕۆژوو ده‌بم، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕم ده‌یه‌كی ده‌به‌خشم. به‌ڵام باجگره‌كه له دووره‌وه ڕاوه‌ستا، نه‌یده‌ویست چاوی بۆ ئاسمان به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو سنگی خۆی ده‌كوتا و ده‌یووت: خودایه به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه من گوناهبارم. پێتان ده‌ڵێم، ئه‌مه گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی بێ‌تاوان كرابوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دیكه. چونكه ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه”.
لۆقا 9:18-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ ئەوانەی کە لە بێتاوانبوونی خۆیان دڵنیا بوون و خەڵکیان بە سووک سەیر دەکرد، ئەم نموونەیەی هێنایەوە: «دوو کەس بۆ نوێژکردن چوونە پەرستگا، یەکێکیان فەریسی و ئەوەی دیکە باجگر. فەریسییەکە وەستا، لە دڵی خۆیدا ئەم نوێژەی دەکرد: ”خودایە سوپاست دەکەم وەک خەڵکی دیکە نیم، کە قۆڵبڕ و خراپەکار و داوێنپیسن، وەک ئەم باجگرەش نیم. هەفتەی دوو جار بەڕۆژوو دەبم، ئەوەی دەستم دەکەوێت دەیەکی دەبەخشم.“ «بەڵام باجگرەکە لە دوورەوە ڕاوەستا، نەیدەویست چاوی بۆ ئاسمان بەرز بکاتەوە، سنگی خۆی دەکوتا و دەیگوت: ”ئەی خودایە بەزەییت بە منی گوناهباردا بێتەوە.“ «پێتان دەڵێم، ئەمە گەڕایەوە ماڵی خۆی بێ‌تاوان کرابوو، پێچەوانەی ئەوی دیکە، چونکە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.»