لۆقا 15:19-19
لۆقا 15:19-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ گه‌ڕایه‌وه پاشایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، فه‌رمانی دا ئه‌و كۆیلانه‌ی زیوه‌كه‌ی پێدابوون بانگ بكرێنه لای، تاكو بزانێت له بازرگانی چی‌یان قازانج كردووه. یه‌كه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت ده مینای قازانج كردووه. ئه‌ویش پێی وت: ئافه‌رین كۆیله‌ی چاک! چونكه له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، ده‌سه‌ڵاتدار به له‌سه‌ر ده شار. دووه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت پێنج مینای كردووه. به‌مه‌شیانی وت: تۆش به‌سه‌ر پێنج شار به.
لۆقا 15:19-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەوە بوو کە گەڕایەوە پاشایەتییەکەی وەرگرتبوو، فەرمانی دا ئەو کۆیلانەی زیوەکەی پێدابوون بانگ بکرێنە لای، تاکو بزانێت چی‌یان لە بازرگانی قازانج کردووە. «یەکەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت دە کیسە زیوی قازانج کردووە.“ «ئەویش پێی گوت: ”ئافەرین کۆیلەی چاک، چونکە لە کەمترین شت دەستپاک بوویت، ببە بە فەرمانڕەوای دە شار.“ «دووەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت پێنج کیسە زیوی قازانج کردووە.“ «بەمەشیانی گوت: ”تۆش ببە بە فەرمانڕەوای پێنج شار.“