لۆقا 22:19-26
لۆقا 22:19-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ویش پێی وت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار، به زارت تاوانبارت ده‌كه‌م، كه ده‌تزانی كابرایه‌كی توندم، ئه‌وه‌ی دامنه‌ناوه ده‌یبه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌م. بۆچی زیوه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كانت دانه‌نا، كاتێ ده‌هاتمه‌وه له‌گه‌ڵ قازانجه‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه؟ به ئاماده‌بووانی وت: میناكه‌ی لێ بستێننه‌وه و بیده‌نه ئه‌وه‌ی ده میناكه‌ی پێیه. ئه‌وانیش پێیان وت: گه‌وره‌م، ده مینای هه‌یه! پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه.
لۆقا 22:19-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەویش پێی گوت: ”ئەی کۆیلەی بەدکار، بە زارت تاوانبارت دەکەم، کە دەتزانی پیاوێکی دڵڕەقم، ئەوەی دامنەناوە دەیبەم و ئەوەی نەمچاندووە دروێنەی دەکەم، ئیتر بۆچی زیوەکەمت لە بانک دانەنا، کاتێک دەهاتمەوە لەگەڵ سوودەکەی وەرمدەگرتەوە؟“ «بەوانەی گوت کە لەوێ ڕاوەستابوون: ”کیسە زیوەکەی لێ بسەننەوە و بیدەنە ئەوەی دە کیسە زیوەکەی پێیە.“ «ئەوانیش پێیان گوت: ”گەورەم، دە کیسە زیوی هەیە!“ «وەڵامی دایەوە: ”پێتان دەڵێم: ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.