لۆقا 5:19-8
لۆقا 5:19-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع گه‌یشته شوێنه‌كه، سه‌یری سه‌ره‌وه‌ی كرد و پێی فه‌رموو: “زه‌كا، خێراكه وه‌ره خواره‌وه، چونكه ده‌بێت ئه‌مڕۆ له ماڵی تۆ بمێنمه‌وه”. جا خێرا هاته خواره‌وه و به خۆشییه‌وه پێشوازی لێ‌كرد. كاتێ هه‌موو بینییان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “چووه بووه‌ته میوانی گوناهبارێک”. زه‌كا ڕاوه‌ستا و به په‌روه‌ردگاری وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا نیوه‌ی سامانه‌كه‌م ده‌ده‌مه هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر شتێكم له یه‌كێک خواردووه ئه‌وا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌مه‌وه”.
لۆقا 5:19-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە عیسا گەیشتە شوێنەکە، چاوی هەڵبڕی و پێی فەرموو: «زەکا، خێرا وەرە خوارەوە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ لە ماڵی تۆ بمێنمەوە.» جا خێرا هاتە خوارەوە و بە خۆشییەوە پێشوازی لێکرد. هەموو بینییان و دەستیان کرد بە بۆڵەبۆڵکردن و گوتیان: «چووە بووەتە میوانی گوناهبارێک.» بەڵام زەکا ڕاوەستا و بە مەسیحی خاوەن شکۆی گوت: «گەورەم، ئەوەتا نیوەی سامانەکەم دەدەمە هەژاران و ئەگەر بە هەر شێوەیەک فێڵم لە کەسێک کردبێت، چوارقاتی دەدەمەوە.»