لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:2-7 - Compare All Versions

لۆقا 1:2-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

له‌و ڕۆژانه‌دا له‌ ئۆگستۆس قه‌یسه‌ڕه‌وه‌ فه‌رمانێک ده‌رچوو، كه‌ هه‌موو جیهان ناونووس بكرێت. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ناونووسین بوو، كاتێ كیرینیۆس فه‌رمانڕه‌وای سوریا بوو. ئیتر هه‌ریه‌كه‌ بۆ ناونووسین ده‌چووه‌ شاری خۆی. یۆسپیش له‌ گلیلا له‌ شاری ناسڕه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و ئیهوود سه‌ركه‌وت، بۆ شاره‌كه‌ی داوید كه‌ پێی ده‌ووترێ بێتلخم، چونكه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ و هۆزی داوید بوو، تاكو له‌گه‌ڵ مه‌ریه‌م ناونووس بكرێن كه‌ ماره‌ی بڕیبوو و سكی هه‌بوو. كاتێک له‌وێ بوون، كاتی منداڵبوونی هات. جا كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، قۆنداغی كرد و له‌ ئاخوڕێكدا داینا، چونكه‌ له‌ خانه‌كه‌دا شوێنیان نه‌بوو.

هاوبەشی بکە
لۆقا 2 PNTZS

لۆقا 1:2-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

لەو ڕۆژانەدا لە ئۆگستۆس قەیسەرەوە فەرمانێک دەرچوو، کە هەموو دانیشتووانی ئیمپراتۆریەتیەکەی ناونووس بکرێت. ئەمە یەکەم ناونووسین بوو، کاتێک کیرینیۆس فەرمانڕەوای سوریا بوو. ئیتر هەرکەس بۆ ناونووسین دەچووە شاری خۆی. یوسفیش لە جەلیل لە شاری ناسیرەوە بەرەو یەهودیا سەرکەوت بۆ شارەکەی داود کە پێی دەگوترێ بێت‌لەحم، چونکە لە بنەماڵە و تیرەی داود بوو، تاکو لەگەڵ مریەم ناونووس بکرێن کە دەستگیرانی بوو و سکی هەبوو. کە لەوێ بوون، کاتی منداڵبوونی هات. جا کوڕە نۆبەرەکەی بوو، قۆنداغی کرد و لە ئاخوڕێکدا داینا، چونکە هیچ ژوورێکیان بۆ نوستن دەست نەکەوت.

هاوبەشی بکە
لۆقا 2 KSS