لۆقا 13:2-19
لۆقا 13:2-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له پڕێكدا له‌گه‌ڵ فریشته‌كه كۆمه‌ڵێک له‌شكری ئاسمانی ده‌ركه‌وت و ستایشی خودایان ده‌كرد و ده‌یانفه‌رموو: “شكۆ بۆ خودا له به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”. كاتێ فریشته‌كان به‌ره‌و ئاسمان به‌جێیان هێشتن، شوانه‌كان به یه‌كتریان وت: “با ئێستا بڕۆینه بێتلخم و ئه‌م شته‌ی ڕوویداوه ببینین كه په‌روه‌ردگار پێی ڕاگه‌یاندین”. خێرا هاتن و مه‌ریه‌م و یۆسپ و ئه‌و منداڵه‌ی له ئاخوڕه‌كه‌دا دانرابوو دۆزییانه‌وه. كاتێ بینییان، ئه‌و قسه‌یه‌یان وته‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌م منداڵه پێیان وترابوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، سه‌ریان سوڕمابوو له‌وه‌ی شوانه‌كان پێیان ده‌ووتن. به‌ڵام مه‌ریه‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی هه‌ڵده‌گرت و له دڵی خۆیدا لێكی ده‌دایه‌وه.
لۆقا 13:2-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەناکاو لەگەڵ فریشتەکە لەشکرێکی گەورەی ئاسمانی دەرکەوت و ستایشی خودایان دەکرد و دەیانگوت: «شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان، لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.» کاتێک فریشتەکان بەرەو ئاسمان بەجێیان هێشتن، شوانەکان بە یەکتریان گوت: «دەی با بڕۆینە بێت‌لەحم و ئەم شتەی ڕوویداوە بیبینین کە یەزدان پێی ڕاگەیاندین.» خێرا هاتن و مریەم و یوسف و ئەو مەلۆتکەیەی لە ئاخوڕەکەدا دانرابوو دۆزییانەوە. کاتێک بینییان، ئەو قسەیەیان بڵاو کردەوە کە دەربارەی ئەم منداڵە پێیان گوترابوو. هەموو ئەوانەی گوێیان لێ‌بوو، سەریان سوڕمابوو لەوەی شوانەکان پێیان دەگوتن. بەڵام مریەم هەموو ئەم شتانەی لە دڵی خۆیدا هەڵدەگرت و لێکی دەدایەوە.