لۆقا 25:2-32
لۆقا 25:2-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له یروشلایم پیاوێک هه‌بوو ناوی شیمعون بوو، ئه‌م پیاوه خوداناس و له‌خواترس بوو، چاوه‌ڕێی دڵنه‌واییكردنی ئیسڕائیل بوو، ڕووحی پارسا‌ی له‌سه‌ر بوو. به ڕووحی پارسا بۆی سرووش هاتبوو كه به‌ر له بینینی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار مه‌رگ نابینێت. به‌هۆی ڕووحه‌كه‌وه هاته په‌رستگا. كاتێ دایک و باوكه‌كه ئیشۆعی كوڕیان هێنا ژووره‌وه، تاكو به‌گوێره‌ی نه‌ریتی ته‌ورات بۆی بكه‌ن، له باوه‌شی كرد و پیرۆزی خودای كرد و وتی: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئێستا به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌نده‌ی خۆت به ئاشتی به‌ڕێبكه. ئه‌وا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌موو گه‌لان ئاماده‌ت كردووه، تا ئاشكراكردنی ڕووناكی بۆ نه‌ته‌وه‌كان و شكۆمه‌ندی بێت بۆ ئیسڕائیلی گه‌لی خۆت”.
لۆقا 25:2-32 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پیاوێکی چاک و لەخواترس بە ناوی شیمۆن لە ئۆرشەلیم هەبوو، چاوەڕێی هاتنی دڵنەواییکەری ئیسرائیل بوو، ڕۆحی پیرۆزی لەسەر بوو. بە ڕۆحی پیرۆز بۆی ئاشکرا کرابوو کە نامرێت هەتا مەسیحی یەزدان نەبینێت. بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە هاتە حەوشەکانی پەرستگا. کاتێک دایک و باوکەکە عیسای منداڵیان هێنایە ژوورەوە، تاکو بەگوێرەی نەریتی تەوراتی بۆ بکەن، شیمۆن عیسای لە باوەشی گرت و ستایشی خودای کرد: «ئەی یەزدانی باڵادەست، ئێستا بەگوێرەی قسەکەت بەندەی خۆت بە ئاشتی بەڕێبکە. ئەوا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی، ئەوەی لەبەردەم هەموو گەلان ئامادەت کردووە، هەتا ببێتە ڕووناکی بۆ ئاشکراکردنی سروشی تۆ بۆ نەتەوەکان و ببێتە مایەی شکۆمەندی بۆ ئیسرائیلی گەلەکەت.»