لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 33:2-38 - Compare All Versions

لۆقا 33:2-38 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

یۆسپ و دایكی كوڕه‌كه‌ سه‌رسام بوون له‌وه‌ی ده‌رباره‌ی وترا. شیمعون داوای داڕشتی بۆ كردن و به‌ مه‌ریه‌می دایكی وت: “ئا ئه‌مه‌ دانراوه‌ بۆ كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی زۆر كه‌س له‌ ئیسڕائیلدا، ده‌بێته‌ په‌رجوێک دژایه‌تی ده‌كرێت، تۆش شمشێرێک ده‌روونت ده‌بڕێت. تاكو نیازی زۆر دڵان ئاشكرا بێت”. ژنه‌ پێغه‌مبه‌رێک هه‌بوو، یوخه‌ن كچی فه‌نۆئیل له‌ هۆزی ئه‌شیر. زۆر به‌ ساڵدا چووبوو، له‌ كچێنیه‌وه‌ حه‌وت ساڵ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ژیابوو، ئینجا بێوه‌ژن بوو تاكو هه‌شتا و چوار ساڵی. په‌رستگای به‌جێنه‌ده‌هێشت، به‌ ڕۆژوو و نزاوه‌ شه‌و و ڕۆژ له‌ په‌رستندا بوو. له‌و كاته‌دا ڕاوه‌ستا و ستایشی خوداوه‌ندی كرد، باسی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه‌ چاوه‌ڕوانی قوربانیدانی یروشلایم بوون.

هاوبەشی بکە
لۆقا 2 PNTZS

لۆقا 33:2-38 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

دایک و باوکی سەرسام بوون لەوەی دەربارەی گوترا. شیمۆن داوای بەرەکەتی بۆ کردن و بە مریەمی دایکی گوت: «ئا ئەم منداڵە دەبێتە هۆی کەوتن و هەستانەوەی کەسانێکی زۆر لە ئیسرائیل، هەروەها دەبێتە نیشانەیەک دژایەتی دەکرێت، هەتا نیازی دڵی زۆر‏ کەس ئاشکرابێت. تۆش شمشێرێک جەرگت دەبڕێت.» پێغەمبەرێکی ژن هەبوو بە ناوی ئانای کچی پەنوئێل لە هۆزی ئاشێر. زۆر بە ساڵدا چوو بوو، لەدوای شووکردنی تەنها حەوت ساڵ لەگەڵ مێردەکەی ژیابوو، پاشان بە بێوەژنی مابووەوە و تەمەنی گەیشتبووە هەشتا و چوار ساڵ. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت، شەو و ڕۆژ بە نوێژ و ڕۆژوو خودای دەپەرست. هەر لەو کاتەدا هات بۆ لای ئەوان و ستایشی خودای کرد، باسی منداڵەکەی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە چاوەڕوانی ڕزگاریی ئۆرشەلیم بوون.

هاوبەشی بکە
لۆقا 2 KSS