لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 39:2-42 - Compare All Versions

لۆقا 39:2-42 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كه‌ هه‌موو شتێكیان به‌گوێره‌ی ته‌وراتی په‌روه‌ردگار ته‌واو كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گلیلا، بۆ ناسڕه‌تی شاره‌كه‌ی خۆیان. كوڕه‌كه‌ش به‌ڕووح گه‌شه‌ی ده‌كرد و به‌هێز ده‌بوو، پڕبوو له‌ دانایی، به‌خششی خوداشی له‌سه‌ر بوو. دایک و باوكی هه‌موو ساڵێک له‌ جه‌ژنی په‌سخه‌دا ده‌چوونه‌ یروشلایم. كاتێ بووه‌ دوازده‌ ساڵ، وه‌ک نه‌ریتی جه‌ژن به‌ره‌و یروشلایم سه‌ركه‌وتن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 2 PNTZS

لۆقا 39:2-42 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کە هەموو شتێکیان بەگوێرەی تەوراتی یەزدان تەواو کرد، هاتنەوە بۆ ناسیرەی شارەکەی خۆیان لە ناوچەی جەلیل. منداڵەکەش گەشەی دەکرد و بەهێز دەبوو، پڕبوو لە دانایی و نیعمەتی خوداشی لەسەر بوو. دایک و باوکی هەموو ساڵێک لە جەژنی پەسخە دەچوونە ئۆرشەلیم. کاتێک عیسا بووە دوازدە ساڵ، وەک نەریتی جەژن بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 2 KSS