لۆقا 43:2-47 - Compare All Versions
لۆقا 43:2-47 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
دوای ته‌واوبوونی ڕۆژه‌كان له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا ئیشۆع له یروشلایم مایه‌وه، یۆسپ و دایكیشی نه‌یانزانی. وایانده‌زانی له‌نێو كاروانه‌كه‌دایه، ڕۆژه ڕێیه‌ک ڕۆیشتن، دوای ئه‌وه له‌نێو خزم و ناسیاوه‌كان بۆی گه‌ڕان. كه نه‌یاندۆزییه‌وه گه‌ڕانه‌وه یروشلایم، به دوایدا ده‌گه‌ڕان. دوای سێ ڕۆژ له په‌رستگادا دۆزیانه‌وه، له‌ناوه‌ڕاستی ڕابیان دانیشتووه، گوێیان لێ ده‌گرێت و پرسیان لێده‌كات. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، له تێگه‌یشتن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رسام بوون.
لۆقا 43:2-47 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
دوای تەواوبوونی جەژن و لە گەڕانەوەیاندا، بەبێ ئەوەی دایک و باوکی بزانن، عیسای مێردمنداڵ لە ئۆرشەلیم مایەوە. لەبەر ئەوەی پێیان وابوو لەنێو کاروانەکەیە، ڕۆژە ڕێیەک ڕۆیشتن. دوای ئەوە لەناو خزم و ناسیاوەکاندا بەدوایدا گەڕان. کاتێک نەیاندۆزییەوە، گەڕانەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێن. دوای سێ ڕۆژ لە حەوشەکانی پەرستگادا دۆزیانەوە، بینییان لەناو مامۆستایان دانیشتووە، گوێیان لێ دەگرێت و پرسیاریان لێدەکات. هەموو ئەوانەی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، لە تێگەیشتن و وەڵامەکانی سەرسام بوون.