لۆقا 48:2-52 - Compare All Versions
لۆقا 48:2-52 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
كاتێ بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایكی پێی فه‌رموو: “ڕۆڵه بۆ وات لێكردین؟ من و باوكت به‌سه‌رگه‌ردانیه‌وه به دواتدا ده‌گه‌ڕاین!” پێی فه‌رموون: “بۆچی به‌دوامدا ده‌گه‌ڕان؟ نه‌تانده‌زانی پێویسته له كاروباری باوكم بم؟” به‌ڵام له‌و قسه‌ی پێی فه‌رموون تێنه‌گه‌یشتن. ئینجا له‌گه‌ڵیان دابه‌زی و هاته‌وه ناسڕه‌ت و گوێڕایه‌ڵیان بوو، دایكیشی هه‌موو شته‌كانی له دڵیدا هه‌ڵده‌گرت. ئیشۆعیش له دانایی و ته‌مه‌ن و به‌خشش، له‌لای خودا و خه‌ڵكی، گه‌شه‌ی ده‌كرد.
لۆقا 48:2-52 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
کاتێک بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایکی پێی گوت: «کوڕم، بۆ وات لێ‌کردین؟ من و باوکت نیگەرانت بووین و بەدواتدا دەگەڕاین.» وەڵامی دانەوە: «بۆچی بەدوامدا دەگەڕان؟ نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟» بەڵام لەو قسەیە تێنەگەیشتن کە پێی فەرموون. ئینجا لەگەڵیان گەڕایەوە و هاتەوە ناسیرە و گوێڕایەڵیان بوو. مریەمی دایکی ئەمانەی هەموو دەخستە دڵییەوە. عیساش لە دانایی و باڵا گەشەی دەکرد، جێی ڕەزامەندی خودا و خەڵکی بوو.