لۆقا 8:2-11
لۆقا 8:2-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و ده‌ڤه‌ره شوان هه‌بوون له ده‌شت ده‌مانه‌وه و شه‌وان ئێشكیان له مێگه‌له‌كه‌یان ده‌گرت. فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌میان ڕاوه‌ستا و شكۆی په‌روه‌ردگار له ده‌وریان دره‌وشایه‌وه، جا ترسێكی زۆریان لێ نیشت. فریشته‌كه پێی فه‌رموون: “مه‌ترسن! ئه‌وا موژده‌ی خۆشییه‌كی مه‌زنتان ده‌ده‌مێ كه بۆ هه‌موو گه‌له: ئه‌مڕۆ له شاری داوید ڕزگاریده‌رێكتان بۆ له‌دایكبوو، مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره.
هاوبەشی بکە
لۆقا 2 بخوێنەوەلۆقا 8:2-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەو ناوچەیە شوان هەبوون لە دەشت دەمانەوە و شەوان ئێشکیان لە مێگەلەکەیان دەگرت. فریشتەیەکی یەزدان بۆیان دەرکەوت و شکۆمەندی یەزدان لە دەوریان درەوشایەوە، بەمە ترسێکی زۆریان لێ نیشت. فریشتەکە پێی گوتن: «مەترسن، ئەوا مژدەی خۆشییەکی گەورەتان دەدەمێ کە بۆ هەموو گەلە. ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی خاوەن شکۆیە.
هاوبەشی بکە
لۆقا 2 بخوێنەوە